گه‌ڕان

Shadow Shadow

حەلبوسی و نێچیرڤان بارزانی تاوتوێی پێکهێنانی کابینەى داهاتوى حکومەتیان کرد

2019.12.22 - 15:36
حەلبوسی و نێچیرڤان بارزانی تاوتوێی  پێکهێنانی کابینەى داهاتوى حکومەتیان  کرد
ناس کورد- سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە هەولێرە و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبونەوەیەکی تایبەتی ئەنجام دا و دەڵێن تاوتوێی "پێکهێنانی کابینەى داهاتوى حکومەتیان" کردووە. . ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ی کانونی یەکەمی 2019، دواین ڕۆژی ئەو وادە دەستورییەیە کە بۆ سەرۆککۆمار دانراوە تاوەکو  کەسێک ڕابسپێرێت بۆ سەرۆکوەزیران، تاوەکو ئێستا و بە فەرمی هیچ بەربژێرێک بۆ ئەو پۆستە ڕانەسپێردراوە. . نیوەڕۆی ئەمڕۆ، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر و  لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و پرسی "دانانی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراقیان" تاوتوێکرد. . ماڵپەری فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: "لە کۆبونەوەکەدا فوئاد حوسێن، وەزیرى دارایى عێراق ئامادەى بووە و  هەردوولا دوایین پێشهاتەکانى دۆخى عێراق و ناوچەکە و پرسى دامەزراندنى کابینەى داهاتوى حکومەتى عێراق و ئەو پرۆژەیاسایانەیان تاوتوێکردووە کە ئێستا لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقن". . ماڵپەری سەرۆکایەتی هەرێم باسی لەوەشکردوە: "هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون کە دەستنیشانکردنى سەرۆکوەزیرانى داهاتووى عێراق بەشێوەیەک بێت لەگەڵ خواست و داواى گەلى عێراقدا بێتەوە، هەروەها هەردوولا هاوڕابوون لەسەر کارى هاوبەش و دۆزینەوەى رێگەچارەى ئەرێنى بۆ کێشەکان بەشێوەیەک کە وەڵامدەرەوەى خواستە ڕەواکان بێت و لە خزمەتى تەواوى وڵات و گەل و پێکهاتەکانى عێراقدا بێت".