گه‌ڕان

Shadow Shadow

پلەى سەربازی کێشەى خستە ناو کۆنگرەى یەکێتی و هەڵبژاردنی ئەنجومەنى سەرکردایەتی دواخرا

2019.12.22 - 13:42
 پلەى سەربازی  کێشەى خستە ناو کۆنگرەى یەکێتی و هەڵبژاردنی ئەنجومەنى سەرکردایەتی دواخرا
ناس کورد- بڕیار بوو ئەمرۆ کاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ، کۆنگرەى چوارەمی یەکێتی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی ئەو حزبە ئەنجام بدات بەڵام بۆ سبەینێ دواخرا. . ئەحمەد مستەفا، پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، دواخستنەکە بەهۆی پلەى سەربازیی بەشێک لە بەبژێرەکانى یەکێتییەوە بووە بۆ ئەو ئەنجومەنە. . وتیشی، "تاوەکو سبەینێ دەرفەت دراوە بەو بەربژێرانەى پلەى سەربازییان هەیە لەنێوان پلە سەربازییەکە و بەربژێربوون بۆ ئەو ئەنجومەنە خۆیان یەکلایی بکەنەوە و یەکێکیان هەڵبژێرن. . بەپێی ڕێنماییەکانى کۆمسیۆنى باڵای هەڵبژاردنەکانەوە، كەسانی سەربازی ‌و ئەمنی بۆیان نییە بەشداری كۆنگرەی حیزبی بكەن و ئەنجومەنی باڵای کۆمسیارانی عێراقیش یەکێتییان لەوە ئاگادارکردووەتەوە کە نابێت ئەو کەسانە بەشداری بکەن.