گه‌ڕان

Shadow Shadow

هەموو کاتژمێرێک 10 حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆماردەکرێن

2019.12.22 - 09:35
هەموو کاتژمێرێک 10 حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆماردەکرێن
ناس کورد- ڕێژەى جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق لە هەڵکشانێکی "مەترسیداردایە" و بەپێی ئامارێک، لە هەر کاتژمێرێکدا 10 حاڵەتی جیابوونەوە تۆماردەکرێن، خراپی باری ئابوری و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش گرنگترین هۆکارەکانن. . ئامارەکە ڕوانگەی بەرگری لە ئازادییەکانی ژنانی عێراق ئاشکرایکردووە و دەڵێت، ڕێژەى حاڵەتەکان بەردەوام بە زیادبووندان، تەنها لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا نزیکەی 34 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لەلایەن داداگاکانی باری کەسێتی لە ناوچە جیاوازەکانى عێراق تۆمارکراون. . ڕوانگەی بەرگری لە ئازادییەکانی ژنانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە کە "حاڵەتەکان زۆر مەترسیدارن و هەڕەشەیەکی گەورەشن لەسەر سیستمی خێزانی لە عێراقدا، چونکە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ڕێژەکە زۆر زیادیانکردووە." . هاوکات بەپێی ئامارەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقیش، زۆربەی ئەو حاڵەتەکان لە نێوان  ئەو ژن و مێردانەدا بوون کە تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 35 ساڵدایە و دەکاتە نزیکەى 70%ی ڕێژەکە. .

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دەشڵێت، "خراپی دۆخی سیاسی، خراپی باری ئابوری و بژێوی عێراقییەکان و خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرنگترین ئەو هۆکارانەن کە بوونەتە هەڵکشانی ڕێژەی تەلاق لە عێراقدا."

. ئاماژەی بەوەشکردووە، بەردەوامبوونی نەریتی بەشودانی کچانی تەمەن بچوک کە تائێستا باوە لە عێراق و تۆمارکردنی گرێبەستی هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگاکان هۆکاری دیکەن بۆ زیادبوونی حاڵەتەکان.