گه‌ڕان

Shadow Shadow

لیژنەیەکى پێنج کەسى بۆ بەڕێوەبردنى پێکهێنرا

چوارەمین کۆنگرەى یەکێتى دەستیپێکرد

2019.12.21 - 11:34
چوارەمین کۆنگرەى یەکێتى دەستیپێکرد
ناس کورد-   چوارەمین کۆنگرەى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان کەمێک لەمەوبەر لە سلێمانى دەستیپێکرد. . لە کۆنگرەکەدا کە لە هۆڵى پێشانگاى نێودەوڵەتى سلێمانى بەڕێوەدەچێت هەزار ئەندام بەشدارن، کە 500 ئەندامیان بە هەڵبژاردن بۆ ئەندامێتى کۆنگرە دیاریکراون. . لەوتەیەکدا کۆسرەت رەسوڵ داوا لە ئەندامانى کۆنگرە کرد لاپەڕەیەکى نوێ هەڵبدەنەوە. . وتیشى "یەکێتى موڵکى هەموانە و دەبێت بیپارێزین". . لە یەکەم ڕۆژى کۆنگرەدا، لیژنەى لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆتایی به‌ ئه‌ركه‌كانی هات و هەڵوەشێنرایەوە، لەجیاتى ئەوان لیژنەیەکى پێنج کەسى کە پێکهاتوون لە ئه‌رسه‌لان بایز، حاكم قادر، مه‌لا یاسین، په‌یمان، دلێر سه‌ید مه‌جید، ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتی كۆنگره‌ی له‌ئه‌ستۆ گرت. . لاى خۆیەوە، فەرید ئەسەسەرد ئەندامى کۆنگرە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، کارنامەى ئەمڕۆ پرۆتۆکۆڵى دەبێت، ئەنجومەنێک جگە لە ئەنجومەنى گشتى پێکدەهێنرێت رەنگە ناوى ئەنجومەنى سیاسی باڵا بێت، ناوەکەى ڕادەگەیەنرێت و دەسەڵاتەکان و شێوازى کارکردنى و هەماهەنگى لەگەڵ ئەنجومەنەکانى دیکە دەهێڵرێتەوە بۆ دواى کۆنگرە. . وتیشى "پێکهێنانى ئەنجومەنەکە بە دانانە و لە کۆنگرە ناوەکەى پەسەند دەکرێت و ناخرێتە دەنگدانەوە". https://www.facebook.com/naskurd/videos/2833648743350924/ لەتیف نێروەیی وتەبێژى ئەنجومەنى ناوەندى یەکێتى پێش دەستپێکردنى کۆنگرەکە بە ڕۆژنامەنوسانى ڕاگەیاند "یەک پەیڕەو ئامادەکراوە و لە کۆنگرەدا بڕیارى لێدەدرێت، نازانرێت کۆنگرە چەند رۆژ دەخایەنێت بەڵام کۆنگرەیەک دەبێت بۆ نوێکردنەوەى یەکێتى". . پێش کۆنگرە، چوار هەڵبژاردنى ناوخۆیی لەسەر ئاستى مەڵبەند و کۆمیت و مەکتەبەکان کرا و دواتریش تیروپشک بۆ کاندیدەکانى بەشدار لە کۆنگرەکرا. . لەتیف نێروەیی وتیشى "ئەوانەى پلەى سەربازییان هەیە ڕێگەیان پێدراوە بەشدارى بکەن". . لیژنەى باڵاى پەیڕەوى ناوخۆى یەکێتى بە پشبەستن بە پڕۆژەیەکى ئەنجومەنى ناوەندى ئەو حزبە، پەیڕەوێکى پێشنیازکراوى بۆ کۆنگرە ئامادە کردووە و لەکۆنگرەدا دەنگى لەسەر دەدرێت. . بەپێی پەیڕەوەکە، هەیکەلى یەکێتى گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و ئەنجومەنى سەرکردایەتى گشتى کە لە 121 ئەندام پێکدێت لە کۆنگرەکەدا هەڵدەبژێردرێت. . کۆنگرەى ئەمجارەى یەکێتى کە چوارەم کۆنگرەى ئەو حزبەیە، دواى شەش ساڵ دێت لە دواکەوتنى لەوادەى خۆیدا. . یەکێتى نیشتیمانی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لە ساڵی 1975، سێ کۆنگرەی بەستووە و لە 1ی حوزەیرانی 2010یش کۆتا کۆنگرەی خۆی بەست، کە کۆنگرەی سێیەمی ئەو حیزبە بوو، لە کۆنگرەکەدا بڕیاردرا مانگی 10ی 2013 کۆنگرەی چوارەم ببەستن، بەڵام یەکێتی نەیتوانی لەو وادەیەدا کۆنگرە ببەستێت و دواتر بە پلنیۆمێک وادەی کۆنگرەی بۆ شەش مانگ دواخست. . یەکێتى لە ساڵى 2010دا کۆنگرەى سێهەمى بەست و دواى ئەوە بەهۆى نەخۆشکەوتن و پاشان کۆچى دوایى مام جەلال سکرتێرى گشتى ئەو حزبە و کێشەنێوخۆییەکانى یەکێتى کۆنگرەى چوارەم ئەنجام نەدرا و زۆر لەوادەى دیاریکراوى خۆى دواکەوت.