گه‌ڕان

Shadow Shadow

داهێنان لەکوشتنى خۆپیشاندەراندا کراوە

 چەند گرتەیەکى ڤیدیۆى سەرکوتکردنى خۆپیشاندانەکانى ئێران بڵاو کرانەوە

2019.12.20 - 21:45
 چەند گرتەیەکى ڤیدیۆى سەرکوتکردنى خۆپیشاندانەکانى ئێران بڵاو کرانەوە
ناس کورد- کەناڵى حوڕەى ئەمریکى بڵاوى کردەوە، چەند گرتە ڤیدیۆیەکى تایبەت بەخۆپیشاندانەکانى ئێرانیان لەلایەن وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکاوە دەستکەوتووە، کە تیایاندا دەردەکەوێت هێزە ئەمنیەکانى ئێران بەچەک و تانک و زرێپۆش ڕووبەڕووى خۆپیشاندەران دەبنەوە و دەیانکوژن. . گرتە ڤیدیۆییەکان هەموویان دزەپێکراون لەناوخۆى ئێرانەوە بۆ وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا و بەهەزاران بەڵگە و گرتەى ڤیدیۆیین و بەتەواوەتى ئەوە ڕوندەکاتەوە بەهێزى چەک بەرپرسانى ئێران خۆپیشاندانەکانى ئەمدوایەیان سەرکوتکردووە. . لەیەکێک لەگرتە ڤیدیۆکاندا کە لەشارى ماهشەهرى سەر بەئەهواز گیراوە دەردەکەوێت خۆپیشاندەران بەرد دەگرنە هێزە ئەمنیەکان و ئەوانیش بەگولەى قەستکوژ وەڵامیان دەدەنەوە.     هەروەها لە گرتە ڤیدیۆیەکى تریشدا کە بەدەست کەناڵى حوڕە کەتووە، ئەوە دەردەکەوێت کە سوپاى ئێران بەشدارى سەرکوتکردنەکەى کردووە بەئاشکرا چەکى قورس و کەرەستەى جەنگى بۆ ناوچەى خۆپیشاندانەکان دەگوێزێتەوە. . لەگرتەى ڤیدیۆى سێیەمیشدا، چەند چەکدارێک بەچەکى ژێرسی کە لەسەر تانکەرى ئاو خۆیان شاردۆتەوە تەقە بەنێو خۆپیشاندەراندا دەکەن. . دواى سەرکوتکردنى خۆپیشاندانەکانى ئێران کە مانگى نۆڤەمبەرى ڕابردوو بەهۆى گرانکردنى نرخى بەنزینەوە سەریانهەڵدا، کاردانەوە نێودەوڵەتیەکان لەدژى بەرپرسانى ئێران بەو هۆیەوە بەردەوامە و تا ئێستاش حکومەتى ئێران بەفەرمى ژمارەى کوژرانى ڕانەگەیاندووە و بەوتەى ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانیش ژمارەیەکى زۆرى دەستگیرکراوانى ئەو ڕوداوانەشى ئازاد نەکردووە. .