گه‌ڕان

Shadow Shadow

نێچیرڤان بارزانی باس لە لێکتێگەیشتنى کورد و شیعە دەکات

ئەمڕۆ سەرۆکى هەرێم و لایەنەکان تاوتوێی دانانی سەرۆکوەزیرانی نوێ دەکەن

2019.12.16 - 10:22
ئەمڕۆ سەرۆکى هەرێم و لایەنەکان تاوتوێی  دانانی سەرۆکوەزیرانی نوێ  دەکەن
ناس کورد- سەرۆکى هەرێمى کوردستان و بەشێک لە سەرکردەى حزبە کوردستانیەکان بۆ تاوتوێکردنى پرسەکانى دیاریکردنى کاندیدى سەرۆکوەزیرانى نوێى عێراق و بەشە بودجەى هەرێم و چەند پرسێکى تر کۆدەبنەوە، تا ئێستا تەنها جوڵانەوەى نەوەى نوێ بەشداریکردنى لە کۆبوونەوەکە ڕەتکردووەتەوە. . بەگوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد، بڕیارە ئەمڕۆ، دووشەممە، 16ى کانونى یەکەمى 2019، نێچرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرکردەى چەند حزبێکى سیاسى هەرێمدا لەبارەى ڕێککەوتن لەسەر کاندیدى نوێ بۆ پۆستى سەرۆکوەزیرانى عێراق و چەند پرسێکى ترى ئابورى لە شارى هەولێر کۆببێتەوە. . ناس کورد زانیوویەتى "پێشتر نیچیرڤان بارزانى نامەى بۆ سەرجەم حزبە کوردستانیەکان بەمەبەستى بەشداریکردن لەو کۆبوونەوەیەدا کردووە و مەبەستى سەرەکى سەرۆکى هەرێمیش لەو کۆبونەوەیەدا خستنەڕووى بژاردەکانى هەرێمە لەسەر چۆنیەتى پشتیوانیکردنى کورد بۆ کاندیدى داهاتووى سەرۆکوەزیرانى عێراق". . هەر بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، سەرۆکى هەرێم لەو کۆبوونەوەیەدا هاوپەیمانێتى لەگەڵ لایەنە شیعەکان لەسەر پرسى  کاندیدى نوێى سەرۆکوەزیران و ڕەچاوکردنى فشارەکانى ئەمریکاش لەسەر سەرکردایەتى کورد لەو پرسانەدا دەخاتە بەر باس و گفتوگۆ. . جگە لە نەوەى نوێ تا ئێستا هەڵویستى لایەنە سیاسیەکان لەسەر بەشداریکردن لە کۆبونەوەکە یاخود ڕەتکردنەوەى ئاشکرا نەکراوە. . هاوکات سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى باڵاى نەوەى نوێ بە ناس کوردى وت، "ئاگادارى بانگهێشتنامە نییە بۆ بەشداریکردنیان لەو کۆبوونەوەدا بەڵام ئەوان بڕیاریان داوە بەشدارى لەو جۆرە کۆبوونەوانە نەکەن بەهۆى ئەوەى تەشریفاتییە و زیاتر شەرعیەتتدانە بە کۆمەڵیک دەزگا کە لە ساڵانى ڕابردوودا ئەزمونیان هەیە و نەیانتوانیوە هیچ سودێک بگەیەنن بە خەڵکى کوردستان و تەنها بۆ بەرژەوەندى حزبەکانیان کاریان کردووە".