گه‌ڕان

Shadow Shadow

بەرشەلۆنە مرخى لە گەڕانەوەى گواردیۆلا خۆش کردووە

2019.12.16 - 09:41
بەرشەلۆنە مرخى لە گەڕانەوەى گواردیۆلا خۆش کردووە
ناس کورد- پێدەچێت لە وەرزی داهاتوودا خەونی هاندەرانی بەرشەلۆنە بەدیبێت و بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکانی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لە دوای کۆتایهاتنی ئەم وەرزە پیپ گواردیۆلا بگەڕێنێتەوە یانەکە. . ڕۆژنامەی سەندەی ئیکسپرێس لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، بەرشەلۆنە دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ڤاڵڤێردی لە ڕاهێنەرایەتی یانەکەی دوربخاتەوە و کۆتایی بەو ئاست ناجێگیرییەی یانەکە بهێنێت کە چەند ساڵێکە تێیکەوتووە. . ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەکرد، بەرشەلۆنە دەیەوێت پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری پێشووی یانەکەی ڕازی بکات کە دووبارە بگەڕێتەوە یانەکە و ڕاهێنەرایەتی یانە کەتەلۆنییەکە بکاتەوە. . هەوڵی بەرشەلۆنە بۆ گەڕانەوەی گواردیۆلا لەکاتێکدایە پێدەچێت ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە کۆتا وەرزی خۆی لەگەڵ مانچستەرسیتی بەڕێبکات و لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەکە جێبهێڵێت، بۆیە پێدەچێت گواردیۆلاش لاری نەبێت لە گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە بەوپێیەی پێشتر چەند ساڵێکی مەزنی لەگەڵ یانەکە بەسەربردووە.