گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەردۆغان هەڕەشە دەکات لە شنگال و مەخموریش پەکەکە ببینین دەیکەینە ئامانج

2019.12.15 - 22:40
ئەردۆغان هەڕەشە دەکات  لە شنگال و مەخموریش پەکەکە ببینین دەیکەینە ئامانج
ناس کورد- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕایگەیاند، ئەگەر لە شنگال و مەخموریش پەکەکە ببینن، دەیکەنە ئامانج. . ئەردۆغان لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا وتى "پەکەکەمان لە باکورى عێراق لە جوڵە خستووە و پەکەکە و یەپەگە نوێنەرایەتى کورد ناکەن". . هەروەها بەڵێنیدا وەڵامى هەر سزایەک بدەنەوە کە ئەمریکا بەسەر تورکیادا بیسەپێنێت. . ئەردۆغان وتیشى "بنکەى ئەنچەرلیکى ئاسمانى کە ئەمریکا بەکاریدەهێنێت دایدەخەین ئەگەر پێویست بکات، هەمان ڕێوشوێنیش بۆ داخستنى بنکەى کوراجیک دەگرینە بەر کە سیستەمى بەرگرى موشەکى ئەوروپى تێدا جێگیرکراوە". . باسى لەوەشکرد، بڕیارەکەى ئەنجومەنى پیرانى ئەمریکا لەبارەى ناساندنى کۆمەڵکوژى ئەرمەنەوە لەلایەن عوسمانییەکانەوە "هەنگاوێکى سیاسییە و هیچ بەهایەکى نییە".