گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سائیرون وەڵامى دەداتەوە

لەبارەى سەرۆکوەزیرانى داهاتووەوە، بەرهەم ساڵح داوایەک ئاڕاستەى لایەنەکان دەکات

2019.12.15 - 20:14
لەبارەى سەرۆکوەزیرانى داهاتووەوە، بەرهەم ساڵح داوایەک ئاڕاستەى لایەنەکان دەکات
ناس کورد-   بەرهەم ساڵح بەیاننامەیەکى لەبارەى سەرۆکوەزیرانى داهاتووەوە بڵاوکردەوە و داوا لە لایەنەکان دەکات دەستبەرداریی بەرژەوەندى حزبى بن و پشتببەستن بە ڕازیکردنى گەل. . نوسینگەى ڕاگەیاندنى بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سەرۆک کۆمار لەمیانەى ڕاوێژە بەردەوام و چڕەکانى لەگەڵ سەرکردەى کوتلە سیاسییەکان، بە پێویستى زانیوە پشتببەسترێت بە چوارچێوە دەستوریییەکان و خشتەى دیاریکراو بۆ دیاریکردنى سەرۆکوەزیرانى داهاتوو کە قۆناغى راگوزەر بەڕێوەببات، تا کاتى هەڵبژاردنى پەرلەمان بەپێی یاسایەکى دادپەروەر و بەسەرپەرشتى کۆمسیۆنێکى سەربەخۆ. . جەختیشکردووەتەوە، پێویستە بەپێی ماددەى 76 ى دەستور کوتلە سیاسییەکانى پەرلەمان کاندیدى خۆیان پێشکەش بکەن، تا سەرۆک کۆمار رایبسپێرێت. . بەرهەم ساڵح باسى لەوەشکردووە، پێویستە گفتوگۆ و ڕاوێژ هەبێت لەنێوان فراکسیۆنەکانى پەرلەمان، بۆ دیاریکردنى کاندیدێکى گونجاو بۆ سەرۆک وەزیران، کە لەگەڵ خواستى ڕەواى خەڵک بگونجێت و حکومەتى نوێ پشتیوانى سیاسی و گەلى هەبێت بۆ جێبەجێکردنى چاکسازیی پێویست و ڕێگەخۆشکردن بۆ هەڵبژاردنێکى پاک. . دەرکردنى ئەو بەیاننامەیە دواى ماوەیەکى کەم هات لە ئاڕاستەکردنى نوسراوێک لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە بۆ سەرۆکایەتى پەرلەمان، کە تێیدا داواى لەسەرۆکایەتى پەرلەمان کردووە گەورەترین کوتلەى پەرلەمانى لەیەکەم دانیشتنى پەرلەماندا دیاری بکات. . هاوکات فراکسیۆنى سائیرون وەڵامى سەرۆک کۆماری دایەوە و داواى لێکردووە پابەندبێت بە شیکردنەوەکەى دادگاى فیدراڵى بۆ گەورەترین فراکسیۆنى پەرلەمان. . فەیسەڵ عەمیرى پەرلەمانتارى فراکسیۆنى سائیرون لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "بەپێی شیکردنەوەکەى دادگاى فیدراڵى سائیرون گەورەترین کوتلە و دەستبەرداریی مافى خۆى بووە بۆ دیاریکردنى سەرۆک وەزیران". . ئەوە لەکاتێکدایە وادەى دەستورى دیاریکراو لەبەردەم سەرۆک کۆمار بۆ ڕاسپاردنى کەسێک بۆ سەرۆکوەزیران سبەینێ دووشەممە کۆتایی دێت.