گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەکانى بەشیر بەهەند وەرنەگیراوە

سزاى دوو ساڵ زیندانیکردن بۆ سەرۆکى پێشووى سودان دەرکرا

2019.12.14 - 14:19
سزاى دوو ساڵ زیندانیکردن بۆ سەرۆکى پێشووى سودان دەرکرا
ناس کورد- دادگاى سودان سزاى زیندانیکردنى بۆ عومەر بەشیر سەرۆکى لەسەر کارلابراوى سودان بەتۆمەتى گەندەڵى دەرکرد و دەستیشى گرت بەسەر سەرجەم ئەو موڵک و ماڵانەیدا کە لەکاتى سەرۆکایەتییەکەیدا بە "ناشەرعى" کۆى کردوونەتەوە. . بەپێى یاسا بەرکارەکانى سودان بەپێى ئەو تۆمەتانەى کەبەسەر سەرۆکى پیشووى سوداندا سەلماوە دەبێت سزاکەى بۆ ١٣ ساڵ زیندانى بکرێت، بەڵام بەڕەچاوکردنى تەمەنەکەى کە ئیستا گەیشتووەتە سەرووى حەفتا ساڵ سزاکەى بۆ سوککراوە. . لەمیانى دانیشتنەکەى دادگادا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، لایەنگرانى بەشیر ڕێگرییان کرد دادوەر سزاکە بخوێنیتەوە و جموجۆڵى پارێزەرەکانیشى بەلاى دادگاوە بەسیاسى ناوبرا، دواتر دادوەر بەهۆى ئەو مامەڵانەوە کردنیە دەرەوەى هۆڵى دادگاوە و دانیشتنەکەش بۆ ماوەیەک دواکەوت. . دۆسییەى ئەمڕۆى دادگایى کردنەکەى بەشیر لەسەر کەیسى ڕادەستکردنى 25 ملیۆن دۆلار بوو بە عومەر بەشیر لەلایەن دەسەڵاتدارانى سعودیەوە. . لەسەرەتاى دادگایکردنەکەدا، سادیق عەبدولڕەحمانى دادوەر، ڕایگەیاند، دەستگیراوە بەسەر حەوت ملیۆن یۆر و زیاتر 351 هەزار دۆلار و حەوت ملیۆن ژونیەى سودانى لەماڵەکەى عومەر بەشیردا. . لەبەرامبەریشدا عومەر بەشیر تۆمەتەکانى ڕەتکردەوە و وەرگرتنى ئەو پارەیەشى لەلایەن دەسەڵاتدارانى سعودیە وەکو بەخشینى کەسى سەیر کرد و ئەوەشى ڕەتکردەوە کە ئەو بڕە پارەیەى بۆ بەرژەوەندى خۆى بەکارهێنابیت. . بەلاى پارێزەرەکانیەوە دادگایکردنەکە "سیاسى بووە چونکە وتەکانى بەشیر لەلایەن دادگاوە بەهەند وەرنەگیراوە". . دوو ڕۆژ لەمەوبەر، دەزگاى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى و کۆکردنەوەى موڵک و پارە بەناشەرعى، بەتۆمەتى گەندەڵى و کۆکردنەوەى پارە و ماڵ بە "ناشەرعى"، فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ ویداد بابەکرى هاوسەرى عومەر بەشیر دەرکرد و دەستبەجێ فەرمانەکە جێبەجێکراو ناو براو خرایە زیندانى ئافرەتانەوە تاڕۆژى دادگاییکردنى. . دواى چەند مانگێک لەخۆپیشاندانەکانى خەڵکى سودان لەدژى حکومەت، مانگى نیسانى ئەمساڵ  بەشیر دەستیلەکارکێشایەوە دواتر لەلایەن دەسەڵاتى سەربازییەوە دەستگیرکرا و ڕادەستى دادگا کرا.