گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەى قسەوتن بە نەوشیروان مستەفا ، عەبدوڵاى مەلا نورى ڕونکردنەوە دەدات

2019.12.14 - 13:53
لەبارەى  قسەوتن بە نەوشیروان مستەفا ، عەبدوڵاى مەلا نورى ڕونکردنەوە دەدات
ناس کورد- عەبدوڵاى مەلا نورى پەرلەمانتارى پێشووى بزوتنەوەى گۆڕان ڕەتیدەکاتەوە ئەو قسانەى بەناوى ئەوەوە بڵاوکراونەتەوە لەبارەى نەوشیروان مستەفاوە ئەو کردبێتنى. . ماوەى چەند ڕۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قسەیەک بەناوى عەبدوڵاى مەلا نورییەوە بڵاودەکرێتەوە کە گوایە بە نەوشیروان مستەفاى وتووە و ڕەخنەى توندى لێدەگرێت، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتووەتەوە. . عەبدوڵاى مەلا نورى لە ڕونکردنەوەیەکدا لەو بارەیەوە دەڵێت "لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا هەموومان لە بزوتنەوەی گۆڕاندا کارمانکردووە و هەر کەسە بەپێی توانای خۆی وزەی بە گۆڕان بەخشیوە. لەو ماوەیەدا من لەسەر هەر بابەت و کەسێک بۆچوون و ڕەخنەیەکم هەبوبێت بەئاشکرا و بێ پێچوپەنا گوتومە". . ئاماژەى بەوەشکردووە "لەئێستادا کە بەشێک نیم لەو پرۆژەیە، هەر بیروبۆچونێکم هەبێت سور دەبم لەسەری و شانازییان پێوەدەکەم و بەبێ سڵەمینەوە دەریاندەبڕم، بەڵام هەرگیز شتێک لەچوارچێوەی ئەخلاق و قەناعەتی خۆمدا نەبێت تەعبیر لەمن ناکات". . عەبدوڵاى مەلا نورى دەشڵێت، ئەو قسەى ناشرینى بە نەوشیروان مستەفا نەوتووە و ئەوەى لەو بارەیەوە بڵاوکراوەتەوە "هۆنینەوەی بوختان و درۆیە". .