گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەوانەى قەرزەکە نادەنەوە بارمتە یاساییەکانیان دەفرۆشرێت

مەلا یاسین میکانیزمى وەرگرتنەوەى قەرزەکانى حکومەت لە وەبەرهێنەر و سەرمایەداران ئاشکرادەکات

2019.12.14 - 11:59
مەلا یاسین میکانیزمى وەرگرتنەوەى قەرزەکانى حکومەت لە وەبەرهێنەر و سەرمایەداران ئاشکرادەکات
ناس کورد-ئەحمەد مستەفا   مەلا یاسین ڕایگەیاند، حکومەت قەرزەکانى لە وەبەرهێنەر و سەرمایەدارەکان وەردەگرێتەوە و ئەوانەى کە قەرزەکە نەدەنەوە، حکومەت دەستدەبات بۆ فرۆشتنى بارمتە یاساییەکانیان. . مەلا یاسین مه‌حمود، وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان بە ناس کوردى ڕاگەیاند " قەرزەکان بە میکانیزمى گونجاو وەردەگیرێنەوەو هەر جۆرەى بەشێوازێکە، داوامان کردووە ئەو وەبەرهێنەرانەى کە پڕۆژەى گرنگ و خزمەتگوزارییان پێشکەشکردووە %20 یان لێوەربگرێتەوە و دەرفەتێکى زیاتریان پێبدرێت، ئەوانەشى تەنها قەرزیان کردووە هەموویان لێوەربگیرێتەوە". . وتیشى "ئەگەر ئەو وەبەرهێنەر و سەرمایەدارانە کە بارمتەى یاساییان داناوە قەرزەکانیان نەدەنەوە حکومەتە دەستدەبات بۆ فرۆشتنى بارمتەکانیان". . لەبارەى دۆخى وەبەرهێنانەوە مەلا یاسین وتى "دۆخى وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان تا ئێستا دۆخێکى ناتەندروستە، ناتوانین بڵێین گەڕاوەتەوە دۆخى 2013، چونکە قەیرانى دارایی و شەڕى دژى داعش زیانى گەورەیان لە کەرتى وەبەرهێناندا". . ڕونیشیکردەوە "پاشەکشەى وەبەرهێنان تا ئێستا زیاتر لە 30 ملیار دۆلارە، ئەوەى ئێستا کە پڕۆژەى خزمەتگوزارییە و جێبەجێکرابێت 20 ملیار دۆلار تێناپەڕێنێت". https://www.youtube.com/watch?v=yG95VdJqW_s