گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕانیە؛ بەهۆی نەبوونی کارەباوە هاوڵاتییانى گوندێک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

2019.12.13 - 20:22
ڕانیە؛ بەهۆی نەبوونی کارەباوە هاوڵاتییانى گوندێک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
ناس کورد –   هاوڵاتیانی گوندێکی سەر بە قەزای ڕانیە بەهۆی نەبوونی کارەبای نیشتیمانییەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. . ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ھاوڵاتیانی گوندی قەرەنی ئاغا لە سنوری شارەدێی چوارقوڕنەی سەر بە پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگەی سەرەکیی ڕانیە – سلێمانییان داخست. . ھاوڵاتییانی گوندەکە باسیان لەوە کرد، کاتژمێرەکانی کارەبا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە و بە سێ شەو جارێک کارەبای نیشتمانییان پێدەدرێت. . باسیان لەوەشکرد، ماوەی دوو ساڵیشە بەشە نەوتیان پێنەدراوە، بەو ھۆیەوە بۆ ماوەیەک ڕێگەی گوندەکەیان داخست کە ڕانیە بە ھەولێر و سلێمانییەوە دەبەستێتەوە.