گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆیە؛ حەوت ئەندامى خانەوادەیەک لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا برینداربوون

2019.12.13 - 18:53
کۆیە؛ حەوت ئەندامى خانەوادەیەک لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا برینداربوون
ناس کورد- حەوت ئەندامى خانەوادەیەک ئێوارەى ئەمڕۆ لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای کۆیە – هەولێر برینداربوون، کە یەکێکیان سەرۆکى یەکێتی لەشجوانی کوردستانە. . بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى کۆیە ڕایگەیاند،  لەسەرڕێگای نێوان کۆیە ــ ھەولێر نزیك گوندی سماق شیرن ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا لاندکرۆزەر کۆنترۆڵى لە دەستداوە و وەرگەڕاوە. . ئاماژەى بەوەشکردووە، شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی ( بورھان عولی جومعە ) سەرۆکی یەکێتی لەشجوانی کوردستانە و لەگەڵ شەش کەس لە خانەوادەکەی برینداربوون.