گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

پۆلیس چیرۆکەکە بۆ ناس کورد دەگێڕێتەوە

دوو منداڵ وەک بێسەروشوێن بو ڕاگەیەندران بەڵام دەرکەوت بۆ گەشت چونە بۆ چاڤیلاند

2019.12.13 - 12:59
دوو منداڵ وەک  بێسەروشوێن بو  ڕاگەیەندران بەڵام دەرکەوت بۆ گەشت چونە بۆ چاڤیلاند
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح پاش ئەوەى دوو کچى منداڵ لە ناحییەى ڕزگارى وەک "بێسەروشوێن بو" ڕاگەیەندران و خانەوادەکەیان پۆلیسی گەرمیانى ئاگادار کردەوە، دەرکەوت ئەو دوو کچە منداڵە بە ویستی خۆیان و بێ یارمەتى چونەتە چاڤیلاند لە سلێمانى. , عەلى جەمال قدورى، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لەوبارەیەوە تایبەت بە ناس کوردى ڕاگەیاند: "دوای ئەوەى دوێنێ پێنجشەممە خانەوادەى دوو کچى دانیشتوى ناحیەى ڕزگارى لە گەرمیان پۆلیسیان ئاگادار کردەوە لەوەى کچەکانیان لەماڵ دەرچوون بۆ قوتابخانە و نەگەڕاونەتوە و ونبوون، پۆلیسی گەرمیان دەستی بە لێکۆڵێنەوە کرد". , وتەبێژەکەى پۆلیسی گەرمیان ئەوەشى وت: "پاش بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە لەڕێگەی پەیجی پۆلیسی گەرمیانەوە و بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە ئاگادارکراینەوە کە ئەو دوو منداڵە لەنێو چاڤیلاند لەشاری سلێمانی دۆزراونەتەوە و لای هێزە ئەمنییەکانی سلێمانیین و کەسوکاری منداڵەکانیش ئاگادارکرانەوە". , سەبارەت بەوەى منداڵەکان خۆیان ڕۆشتون یاخود ڕفێندراون، وتەبێژى پۆلیسی گەرمیان وتى: "دوای لێکۆڵینەوەیەکى ورد، بۆمان دەرکەوت ئەو دوو منداڵە خۆیان و بە ئارەزوی خۆیان ئەو کارەیان کردووە و لەلایەن هیچ کەسێکیشەوە نە یارمەتی دراون نە ڕفێندراون". , ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەى نزیکەى هەشت کاتژمێر ئەو دوو منداڵەى بێسەروشوێن بوون و دیارنەبوون.