گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مافى مرۆڤى جیهانى: لە عێراق کوشتن و ڕفاندنى خۆپیشاندەران بەردەوامن

2019.12.13 - 08:45
مافى مرۆڤى جیهانى: لە عێراق کوشتن و ڕفاندنى خۆپیشاندەران بەردەوامن
ڕێکخراوى مافى مرۆڤى جیهانى لەبارەى خۆپیشاندانەکانى عێراقەوە ڕاپۆرتێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، خۆپیشاندانەکان پێیان خستە ڕۆژى سێیەمیانەوە و هێشتا "کوشتن و ڕفاندن بەردەوامن". , هیومان ڕایتس وۆچ (ڕێکخراوى مافى مرۆڤى جیهانى) لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەى خۆپیشاندانەکانى عێراقەوە ڕایگەیاند: "لەگەڵ ئەوەى خۆپیشاندانەکانى عێراق پێ دەخەنە مانگى سێیەمیانەوە، گرتن و ڕفاندن و کوشتنى خۆپیشاندەران بەردەوامییان هەیە، لەبرى ئەوەى خۆپیشاندەران بپارێزن کە دروشمى ئاشتییان بەرز کردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکان پەلاماریان دەدەن و دەیانکوژن". , لە بەشێکى ترى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، عادل عەبدولمەهدى بەر لەوەى دەستلەکاربکێشێتەوە نامەیەکى ئاڕاستەى هیومان ڕایتس وۆچ کردووە، تیایدا بەڵێنى ئەوەى داوە کە هێزە ئەمنییەکان لێیان قەدەغە کراوە کە فیشەکى بکوژ دژى خۆپیشاندەران بەکاربهێنن، "بەڵام کوشتن و بێسەروشێونکردنى خۆپیشاندەران بەردەوامن". , ڕێکخراوەکەى بوارى مافى مرۆڤ ئەوەشى ئاشکراکردووە، کە بە بەڵگە تۆماریان کردووە، پیاوانى چەکدارى نەناسراو پەلامارى خۆپیشاندەرانیان داوە، هەرچەندە هێزە ئەمنییەکان لەوێ بوون بەڵام دەستەوەستان بوون، ئاماژەى بەوەشکردووە، تەنها لە هەفتەى ڕابردوودا ئەو کەسە نەناسراوانە خۆپیشاندەرێکیان ڕفاندووە لە بەغداد، تەقەیان لە کەسێکى تر لە کەربەلا کردووە و کوشتویانە. , هەر لەو ڕاپۆرتەیدا هیومان ڕایتس وۆچ بە بەڵگە و ناوهێنانیان چەندین کەیسی ترى "کوشتن و ڕفاندنى" خستوەتەڕو، لە یەکێک لە کەیسەکاندا ئەوەخراوەتەڕو، چەکدارێکى ماتۆرسوار لە کەربەلا تەقەى لە خۆپیشاندەران کردووە و بەهۆیەوە فەهیم تائی تەمەن 53 ساڵى کوشتوە. , لەکۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا ڕێکخراوەکە داواى لە حکومەتى عێراق کردووە، هاوڵاتییانى خۆى بپارێزێت لەڕێگەى کۆتاییهێنان بە توندووتیژى نایاسایی کە هێزە ئەمنییەکان دژى خۆپیشاندەران ئەنجامیان داون، داواشکى کردووە، ڕێوشوێنى کارا و بەپەلە بگرێتەبەر بەرامبەر ئەو گروپە نەناسراوانەى "تاوانەکانى کوشتن و ڕفاندن" ئەنجامدەدەن. , ,