گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە ڤیدیۆ.. شێرێک ناپاکی لەگەڵ پاسەوانەکەى کرد و هێرشی کردەسەری

2019.12.12 - 19:39
بە ڤیدیۆ.. شێرێک ناپاکی لەگەڵ پاسەوانەکەى کرد و هێرشی کردەسەری
ناس کورد- لەکاتی پێدانی خواردندا، شێرێک ناپاکی لەگەڵ پاسەوانەکەیدا کرد و پەلاماری دا و گازی لە قۆڵی گرت، کامێرای ئەو گەشتیارانەى لە شوێنەکەدا بوون گرتەى ساتی هێرشەکەیان گرتووە و ئەوانیش توشی شۆک دەبن و هاوار دەکەن. . لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کاتێک پاسەوانەکە دەیەوێت پارچە گۆشتێک بە شێرەکە بدات لەناو قەفەسێکی باخچەى ئاژەڵاندا لە پاکستان، شێرەکە پەلاماری دەدات و برینداری دەکات. . بۆ ماوەى 40 چرکە قۆڵی پاسەوانەکە لە دەمی شێرەکەدا دەمێنێتەوە و دواتر دەکەوێتە زەوی و خوێن لە شانی دەڕوات.   https://www.youtube.com/watch?v=2p-LzQC-zXM