گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەولێر؛سیستمێکی تازەی کامێرای چاودێری خێرایی دانرا ..سێ جۆر سەرپێچى تۆمار دەکات

2019.12.12 - 19:03
هەولێر؛سیستمێکی تازەی کامێرای چاودێری خێرایی دانرا ..سێ جۆر سەرپێچى تۆمار دەکات
ناس کورد-   بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر سیستمێکی نوێی کامێرای چاودێری خێرایی لە شەقامەکانی هەولێر دانا، کە لەیەککاتدا دەتوانێت سێ جۆری سەرپێچی تۆمار بکات. . فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە :"ئەمرۆ بەشی کامێرای چاودێری هاتووچۆی هەولێر هەڵسان بە دانانی سیستمێکی تازەی کامێراکانی چاودێری کە لە یەککاتدا دەتوانێت سێ جۆری سەرپێچی تۆمار بکات". . لەبارەى تۆمارکردنى سەرپێچییەکانیش، حاجى روونیکردەوە "یەکەمیان تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕەوییە بەر لە گەیشتن بە ترافیکلایت، دووەمیان تۆمارکردنی سەرپێچی لێدانە لە چرای سوری ترافیکلایت و سێیەمیان سەرپێچی تیژرۆیی و لێدانە لە چرای سوور بەیەکەوە". . وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، ئاماژەى بەوە کرد لەئێستادا وەکو تاقیکردنەوە، لە ترافیکی 40 مەتری بەردەم هۆلی سەعد عەبدوڵا دانراوە و لەکاتی سەرکەوتنی سیستمەکە لە شوێنەکانی دیکەش پەیڕەو دەکرێت. . فازڵ حاجی ئەوەشی خستەڕوو، دانانی ئەو سیستمە تازەیە کاریگەری زۆری دەبێت لە کەمکردنەوەی روداوەکانی تیژرەویکردن لەسەر ترافیک لایتەکان بۆ گەیشتن بەترافیک بەر لە سووربونی. .