گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەى قوباد تاڵەبانی لەبارەى پڕۆژەیاسای چاکسازی موچە و دەرماڵە

2019.12.12 - 17:39
ڕونکردنەوەى قوباد تاڵەبانی لەبارەى پڕۆژەیاسای چاکسازی موچە و دەرماڵە
ناس کورد- قوباد تاڵەبانی لەبارەى پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی موچە و خانەنشینی و دەرماڵەکان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، پڕۆژەکە دەستکەوتی هەموانە و ناكرێت بكرێتە دەستكەوت بۆ هیچ كەس و لایەنێكی دیاریكراو بەتەنها و بابەتێك نییە بۆ موزایەدەكردن. . قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە موچە و خانەنشینی و دەرماڵەکان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی: " بنەڕەتی ئەم پرۆژەیە هی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و لەم كابینەیەشدا وەک چۆن لە کارنامەكەیدا بەڵێن درابوو، لە سایەی كاری پێكەوەیی ناو ئەنجومەنی وەزیران دەوڵەمەند كرا و بە هەماهەنگی وەزیرەکانی سەر بە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەنگی لەسەر درا و تێپەڕێندرا". . قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە: " ناكرێت پڕۆژەیاساکە بكرێتە دەستكەوت بۆ هیچ كەس و لایەنێكی دیاریكراو بەتەنها و بابەتێك نییە بۆ موزایەدەكردن". . جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم باسی لەوەشکردووە، هیوادارن هەمان گیانی تەبایی ناو ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی پڕۆژەكەوە لە پەرلەمانیشدا ڕەنگبداتەوە بۆ ئەوەی لە نزیكترین دەرفەتی گونجاودا و لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی دەربچوێنرێت. . لەدوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و ناردنی بۆ پەرلەمان، بەشێک لە بەرپرسان و کادرانی حزبەکان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان پڕۆژەیاساکە بە دەستکەوتی حزبیی خۆیان ناودەبەن.