گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

مانگێکی پێویستە بۆ ئەوەی خویندنەوەی بۆ بکرێت

پرۆژەیاساى چاکسازى هێشتا نەنێردراوەتە پەرلەمانى کوردستان

2019.12.12 - 10:22
پرۆژەیاساى چاکسازى هێشتا نەنێردراوەتە پەرلەمانى کوردستان
ناس کورد- تا ئێستا پرۆژەیاساى چاکسازى نەنێرداوەتە پەرلەمانى کوردستان، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، هەرچەندە ئەنجومەنى وەزیران پەسەندى کردووە، بەڵام "پەرلەمان مافی ئەوەی هەیە کە هەر گۆڕانکارییەک یان دەستکاریکردنێکی بوێت لە پڕۆژەکەدا ئەنجامی بدات". , جەلال محەمەد جیگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "تاوەکو ئێستا ئەو پڕۆژەیەی کە لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند کراوە، نەگەیشتوەتە پەرلەمان، بەڵام بە دڵنیاییەوە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوەوە دەگاتە پەرلەمان". , جەلال محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد: "پڕۆژەکە سەرەتا دەچێتە بەردەم لیژنەی یاسایی پەرلەمان و دەبێت ئەوان بە تەواوەتی گفتوگۆی لەسەر بکەن و لەڕوی یاساییەوە پڕۆژەکە بەوردی تاووتوێبکەن، تا هیچ خاڵێکی پێچەوانە لە دەستور و نایاسایی تیدا نەبێت دواتر دەنێردرێتە پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەی خویندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت". , جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان وتیشی: "پڕۆسەی پەسەندکردنی ئەو پرۆژەیاسایە بە نزیکەی مانگێکی پێویستە بۆ ئەوەی خویندنەوەی لیژنەی یاسایی و خویندەوەی یەکەم و دووەمی پەرلەمانی بۆ بکرێت". , ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکرد: "ڕاستە پڕۆژەکە لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند کراوە، بەڵام پەرلەمان مافی ئەوەی هەیە کە هەر گۆڕانکارییەک یان دەستکاریکردنێکی بوێت لە پڕۆژەکەدا ئەنجامی بدات، بۆ ئەوەی پڕۆژەکە لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان و خەڵکی کوردستان بێت". , ئێوارەى دوێنێ چوارشەممە، ئەنجومەنى وەزیران ڕایگەیاند، دوای گفتوگۆکردنێکی "چڕ و بەرفراون" لە سەر یەك بە یەکی بڕگەکانی "پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشین، مووچە، دەرماڵە، بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان-عێراق" و دوای جێگیرکردنی چەندین گۆڕانکاری، ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ پڕۆژەیاساکەی پەسەند کرد و دەینێرێتە پەرلەمانی کوردستان. , ,