گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

2019.12.12 - 10:05
نرخی دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان
ناس کورد- نرخی دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، هەندێک گۆڕانکاریان بەسەردا هاتوە بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو. , فەرید محەمەد، لە کۆمپانیای گوڵی گەش لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی کانونی یەکەمی 2019، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە 120 هەزار و 850 دیناری عێراقییە". , هاوکات نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەرە بە نۆ هەزار 500 دینار و نرخی 100 لیرەی تورکیش بە 21 هەزار دینارە. , هەروەها 100 یۆرۆ بە 133 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنی بەریتانیش بە 157 هەزار دینارە. , ,