گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەخۆشەکانی ترساندووە بەوەى گیان لەدەستدەدەن

پزیشکێک دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەر 23 ژن

2019.12.11 - 11:47
پزیشکێک دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەر 23 ژن
ناس کورد –   دادگای بەریتانیا  تۆمەتى دەستدرێژیکردنە سەر 23 ژنى بەسەر پزیشکێکی خێزانیدا سەپاند، کە نەخۆشەکانى ترساندووە بەوەى بەهۆى توشبوون بەنەخۆشییەوە ئەگەر هەیە گیان لەدەستبدەن. . دادگای باڵای بەریتانیا ڕایگەیاند "لە هەرێمی وێڵزی سەر بە بەریتانیا پزیشکێک دەستگیرکراوە ئەویش دوای ئەوەی ژمارەیەک سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە، بەوەی کە دەسترێژیی سێکسی کردووەتە سەر ژمارەیەک نەخۆش بەبیانوی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە و پشکنین بۆ لاشەی ئەو نەخۆشانە دواتریش بە پڕۆسەیەکی دوروردرێژ دادگایی کردنەکەی بەڕێوەچووە". . بەپێی سکاڵای ئەو ژنانەى کە دەستدرێژیان کراوەتە سەر، ئەو پزیشکە ترساندونی بەوەی کە ئەگەری ئەوە هەیە توشی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک و منداڵدان یان بەشە ناوەکییە تایبەتییەکانی لاشە بوبێتن  و ترساندونیشی کە شێرپەنجەکەیان مەترسیدارە و ئەگەر ئەو پشکنینان بۆ نەکات ئەگەری ئەوە هەیە بەزوویی گیانلەدەستبدەن. . هەروەها لەکاتی پشکنیندا بەشێوەی خراپ دەستیداوە لەجەستەى ئەو ژنانە و پیشەکەی بەکار هێناوە بۆ گەیشتن بە حەزە سێکسییەکانی خۆی. ئەو پزیشکە تەمەنی 50 ساڵە و سەرجەم ئەو دەسترێژیانەی لەماوەی ئایاری ساڵی 2009 بۆ مانگی حوزەیرانی 2013 ئەنجامداوە و لەو ماوەیەدا تۆمەتبار کراوە بە ئەنجامدانی دەسترێژیی سێکسی بۆ سەر 23 ئافرەت. . لەو ماوەیەدا ئەو پزیشکە چەندین نمونەی توشبونی بۆ ئەو نەخۆشخانە باس کردوە کەپێشتر توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها نەخۆشەکانی بڕواپێهێناوە کە پەیوەست بن بەو پزیشکەوە و ڕۆژانە سەردانی بکەن بۆ ئەوەی پشکنینەکانی ڕەحم و مەمکیان بۆ ئەنجام بداتەوە. . دادگای بەریتانیا تا ئێستا سزای بەسەر ئەو پزیشکەدا نەسەپاندووە بەڵام بەڵێنی ئەوەی داوە کە سزایەکی قورسی بدات.