گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەپۆلى باران و بەفر بارین کۆتایی دێت

2019.12.11 - 10:23
شەپۆلى باران و بەفر بارین کۆتایی دێت
ناس کورد –   بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ شەپۆلى باران و بەفر بارین کۆتایی دێت و سبەینێ لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێم باران بارین دەستپێدەکاتەوە. . بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی کانونی یەکەمی 2019، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 5 بۆ 16 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە دهۆک تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، ئاسمانیش هەور و نیمچە هەور دەبێت. . هەروەها بۆ سبەی پێنجشەممە، ئاسمان هەور دەبێت و لەگەڵ دەستپێکردنی شەویشدا لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێم  باران بارین دەستپێدەکاتەوە.