گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنچیلۆتی ناپۆلی گەیاندە قۆناغی داهاتووی چامپیۆنسلیگ و ڕاستەوخۆ لە پۆستەکەی دورخرایەوە

2019.12.11 - 09:58
ئەنچیلۆتی ناپۆلی گەیاندە قۆناغی داهاتووی چامپیۆنسلیگ و ڕاستەوخۆ لە پۆستەکەی دورخرایەوە
  ناس کورد- هەرچەندە شەوی ڕابردوو یانەی ناپۆلی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بەڵام کارگێڕی یانەکە ئەنچیلۆتیان لە ڕاهێنەرایەتی یانەکە دورخستەوە. . دوای کەمتر لە وەرز و نیوێک یانەی ناپۆلی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە گرێبەستی کارلۆ ئەنچیلۆتیان هەڵوەشاندووەتەوە و سوپاسی ئەو ڕاهێنەرەشیان کرد، کە ئەو ماوەیە لەگەڵیاندا کاری کردووە. . دورخستنەوەی ئەنچیلۆتی لەکاتێکدایە، کە شەوی ڕابردوو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی جینکی بردەوە و یانەکەی گەیاندە قۆناغی شانزەی پاڵەوانێتییەکە. . دوای رۆشتنی ساری لە یانەی ناپۆلی، سەرەتای وەرزی ڕابردوو ئەنچیلۆتی بووە ڕاهێنەری یانەکە، هەرچەندە وەرزی ڕابردوو لە پلەی دووەمی خولەکەدا بوون، بەڵام ئەم وەرزە و دوای تێپەڕینی 15 هەفتە یانەکە بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ لە پلەی حەوتەمی ڕیبەندی خولەکەدایە.