گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە گۆڕستانەوە بۆ شوێنى نیشتەجێ بوون

ڤیدیۆ..دوو کاتژمێر شەڕە تەقە لە نزیک نیۆیۆرک کوژرانى شەش کەسى لێکەوتەوە

2019.12.11 - 09:11
ڤیدیۆ..دوو کاتژمێر شەڕە تەقە لە نزیک نیۆیۆرک کوژرانى شەش کەسى لێکەوتەوە
ناس کورد- شەش کەس بەهۆى شەڕە تەقەوە لە ناوەڕاستى شارى جیرسى لە نزیک نیۆیۆرک کوژران، کە ماوەى زیاتر لە دوو کاتژمێر بەردەوام بوو. . مایکل کیلى فەرماندەى پۆلیسى شارەکە کە ژمارەى دانیشتوانى 270 هەزار کەسە ڕایگەیاند، شەڕە تەقەیەک کە سەرەتا لە گۆڕستانێکەوە دەستیپێکردووە بووەتە هۆى کوژرانى شەش کەس، کە لە پۆلیسێک و دوو چەکدار و سێ هاوڵاتى مەدەنى پێکهاتوون. . کیلى لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا باسى لەوەکرد، بەهۆى شەڕە تەقەکەوە دوو پۆلیسیش بەسەختى برینداربوون. . ڕونیشیکردەوە، ڕووداوەکە سەرەتا لە گۆڕستانەوە دەستیپێکردووە، چەکدارەکان بەخێرایی چوونەتە ناو گەڕەکەکانەوە و شەڕە تەقە بۆ ماوەى زیاتر لە دوو کاتژمێر بەردەوام بووە. https://twitter.com/BRNewsFlash/status/1204525102513164291 هێشتا هۆکارى هەڵگیرسانى شەڕەکە نەزانراوە کە بەدرێژایی دوو کاتژمێر ناوچەیەکى نیشتەجێبوونى ناوەڕاستى شارى جیرسى کردە گۆڕەپانى شەڕێکى ڕاستەقینە. . سەدان پۆلیس بەچەکەوە لە شەقامەکانى شارەکە بڵاوەیان پێکرا، لەگەڵ دەیان ئۆتۆمبێلى سەربازى و فریاکەوتن. . بەپێی چەند ڕاپۆرتێکى رۆژنامەوانى کە هێشتا سەرچاوە فەرمییەکان پشتڕاستیان نەکردووەتەوە، ڕوبەڕووبونەوەکە کاتێک دەستیپێکردووە کە پۆلیسێک سەرقاڵى لێکۆڵینەوە بووە لە تاوانێکى کوشتن لە گۆڕستانێک، هەوڵیداوە نزیک بێتەوە لە دوو تۆمەتبار کە ڕاستەوخۆ تەقەیان لێکردووە و بەهۆیەوە دەستبەجێ کوژراوە. . دوو چەکدارەکە بەخێرایی بەرەو دوکانێکى نزیک شوێنەکە هەڵهاتوون، لەوێوە ڕوبەڕووبونەوەى چەکدارى لەگەڵ پۆلیس ڕوویداوە. . دواى دوو کاتژمێر تەرمى دوو چەکدار لەناو دوکانەدا دۆزرانەوە، لەگەڵ تەرمى سێ هاوڵاتى.