گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی بەئامانجگرتنی بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق

موشەکەکانى ئێران لە عێراق .. چۆن بنکەکانى ئەمریکا دەپێکن؟

2019.12.10 - 22:29
 موشەکەکانى ئێران لە عێراق .. چۆن بنکەکانى ئەمریکا دەپێکن؟
ناس کورد –   بەرپرسانی ئەمریکا، ئێران تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە هێرشەکانی چەند هەفتەى ڕابردووى سەر بنکەکانیان لە عێراق لەلایەن گروپەکانی سەر بە ئەوانەوە ئەنجامدراوە. . لەچەند هەفتەى ڕابردوودا حەوت هێرشى موشەکى کراونەتە سەر ئەو بنکە سەربازییانە لە عێراق کە هێزەکانى ئەمریکاى تێدا جێگیرە، کە دواترینیان دووشەممەى ڕابردوو بوو کاتێک چەند موشەکێک لە بنکەیەکى سەربازى نزیک لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا کەوتنە خوارەوە و شەش بریندارى لێکەوتەوە. . کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لەسەر لەسەر زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە گواستییەوە "پنتاگۆن بەڵگەی تەواوی دەستکەوتووە کە دەریدەخات گروپەکانی سەر بە ئێران لە عێراقەوە بەرپرسیار و ئەنجامدەری ئەو هێرشانەن کە لە دوو هەفتەی ڕابردودا کراوەتە سەر بنکەکانی سوپای ئەمریکا لە عێراق". . باسى لەوەشکردووە "ئەو موشەکەی لە هێرشەکەی سەر هەردوو بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە ئەنبار و لەباشوری بەغدا بەکارهاتووە، زۆر پێشەکەوتوتر بووە لەو موشەکانەی کە پێشتر بەکارهاتووە". . بەوتەى ئەو بەرپرسە،  ئەوەی ئەمجارەیان موشەکی 122 ملم بووە، ئەوەش لەکاتێکدا کە لەهێرشەکانی پێشوتری ئەو گروپانەدا موشەکەی 107 ملم بەکارهاتووە، بەڵام موشەکە نوێیەکان ڕێژەی باروت و تەقینەوەکەی زیاترە لە موشەکە کۆنەکە و مەودایەکی زیاتر دەبڕێت. . هاوکات ڕۆژنامەی نیویۆک تایمز بڵاویکردووەتەوە، ئێران دەیەوێت ئاڵۆزی و خۆپیشاندانەکانی عێراق بقۆزێتەوە و بۆ ئەمریکای بسەلمێنێت کە لەو وڵاتە بەبەهێزیەوە ماوەتەوە و بەو هێرشانەشی مەترسی لەسەر ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دروستکردووە، هەروەها بووەتە مەترسیش لەسەر هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە وەکو سعودیە و ئیسرائیل. . بەرپرسێکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بە نیویۆرک تایمزی وتووە "ئێران گروپە چەکدارەکانی خۆی لە عێراق بەکاردەهێنێت بۆ گواستنەوەی چەکە قورسەکانی بەتایبەت بۆ سوریا و لوبنان، عێراق وەکو پردێک بەکاردەهێنێت". . هێرشەکان وایکردووە ئەمریکا ترسێکی گەورەی بۆ دروست بێت بەرامبەر هەبوونی ئەو موشەکە پێشکەوتووەی ئێران لەخاکی عێراقدا، چونکە دەتوانن ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بپێکن، ئەوەش لەکاتیکدایە کە هێزەکانی سەر بە ئێران لە عیراقدا 15 هێندەی سەربازانی ئەمریکا دەبن لە عێراق و سوریاشدا.