گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

واتس ئاپ خزمەتگوزارییەکانی بۆ چەند جۆرە مۆبایلێک ڕادەگرێت

2019.12.11 - 08:28
واتس ئاپ خزمەتگوزارییەکانی بۆ چەند جۆرە مۆبایلێک ڕادەگرێت
ناس کورد-   کۆمپانیای واتس ئاپ ڕایگەیاند، چیدی ئەو ئامێرانەی کە ڤێرژنەکانیان کۆنن و دەگەڕێنەوە بۆ نەوەی دووەم و سێیەم تا حەوتەم لە هەموو سیستمەکانی" ویندۆز، ئەندرۆید و ئایفۆن" ناتوانن لە کۆتایی ئەمساڵدا سوودمەندبن لە تایبەتمەندییەکانی واتس ئاپ. بە گوێرەی ڕاگەیاندراوێکی کۆمپانیایی واتس ئاپ، لە 31ى کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا ئەو مۆبایل و ئامێرانەی کە ڤێرژنەکانیان کۆنن و دەگەڕێنەوە بۆ نەوەی دووەم و سێیەم  تا حەوتەم لە هەمووسیستمەکانی"ویندوز، ئەندرۆید و ئایفۆن" ناتوانن تایبەتمەندییەکانی واتس ئاپ بەکاربهێنن. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕیارە ئامێرەکانی ئایفۆنیش دەگرێتەوە کە بە سیستمی"ئەی ئۆ ئێس هەشت" کار دەکەن. ماوەیەک لەمەوبەریش کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بڕیاریدا چیدی پەرە بە پڕۆگرامی مۆبایلی ویندۆز نەدات ئەوەش لەبەردابەزینی ئاستی فرۆشتنی لە بازاڕەکاندا و گرنگی نەدان بە پێشخستنی تایبەتمەندییەکانی لەلایەن بەکارهێنەرانیەوە. بەگوێرەی ئامارەکانی گۆگڵ، لە 0.3 % ئامێرەکانی "ئەندرۆید" تائێستا بە سیستمی کۆن کاردەکەن کەدەکاتە زیاتر لە شەش ملیۆن مۆبایل و ئامێر لە جیهاندا. کۆمپانیای واتس ئاپ لە ڕابردوودا تایبەتمەندییەکانی بۆ مۆبایلەکانی جۆری نۆکیا Nokia Symbian S60″ و نۆكيا ”Nokia S40“ ڕاگرت.