گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشداریدەدات لە پەسەندنەکردنیان

موقتەدا سەدر دوو بژاردە دەخاتە بەردەم پەرلەمان

2019.12.10 - 21:50
موقتەدا سەدر دوو بژاردە دەخاتە بەردەم پەرلەمان
ناس کورد –   بڕیارە سبەینێ پەرلەمانى عێراق بۆ تاوتوێکردنى هەموارى یاساى هەڵبژاردنەکان کۆبێتەوە، موقتەدا سەدریش دوو بژاردە دەخاتە بەردەم پەرلەمان. . ئەمڕۆ سێشەممە ساڵح محەممەد عێراقی کەسایەتی نزیک لە موقتەدا سەدر ڕایگەیاند "ڕێبەری ڕەوتی سەدر نامەیەکی ئاڕاستەی پەرلەمانی عێراق کردووە و بە پەرلەمانتارانی وتوە سبەینێ، 11ی کانونی یەکەمی 2019، ئێوە لەبەردەم تاقیکرندەوەیەکی سەختدان و دەبێت پابەند بن لەبەردەم خوا و گەل و ئەو کەسانەی دەنگیان پێتان داوە لەپێناو دیاریکردنی چارەنوسێکی ڕوون بۆ گەلی عێراق". . بەپێی وتەکانی ساڵح عێراقی، سەدر لەو نامەیەدا پێشنیازیکردووە یاسای هەڵبژاردنەکان هەمواربکرێتەوە، بەشێوەیەک هەڵبژاردنی پەرلەمان بەشێوەی فرە بازنەیی بێت و ڕێگابدرێت کە کاندیدی سەربەخۆ بەشداربێت نەوەک لەسەر بنەمای لیست و ڕێژەی لەسەدا %100ی دەنگەکانیش بۆ کاندیدە دەنگپێدراوەکان بۆخودی کاندیدەکە ئەژمار بکرێت و هیچ کەسی دیکە لەگەڵ خۆی نەباتە پەرلەمان". . داوای ئەوەشیکردووە، دەنگدانی دەرەوە هەڵبوەشێتەوە ئەگەر بەکاتیش بێت، چاودێرییىکی چڕتر بخرێتە سەر دەنگدانی دەنگدەرانی هێزە تایبەت و ئەمنییەکان و چاودێری سەر دەنگدانە ناوخۆییەکانیش زیاتر بکرێت. . پێشنیازى دووەمى سەدر تایبەتە بە یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە داوایکردووە، هەموارەکە بەشێوەیەک بێت کە لەهەر پارێزگایەک سێ کەس بۆ ئەنجومەنى پارێزگا هەڵبژێردرێن، ئەوانیش بریتى بن پارێزگار و جێگری پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگار، ئەوان ئەنجومەنەکە پێکبهێنن، ئەوەش وادەکات هەر کەمو کورتییەک هەبو ڕاستەوخۆ لێپرسینەوە لەوان بکرێت. . بە بۆچونی سەدر ئەو پێشنیازانە باشترین چارەسەرە بۆ دۆخی ئێستای عێراق جەختیشیکردووەتەوە ئەگەر پەرلەمان دەنگ بە هەموارەکە نەدات گەل قسەى خۆى دەکات.