گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێکى یەکێتى نامەى دەستلەکارکێشانەوە دەداتە حزبەکەى

2019.12.10 - 20:07
پەرلەمانتارێکى یەکێتى نامەى دەستلەکارکێشانەوە دەداتە حزبەکەى
ناس کورد-   ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتى ڕایگەیاند، نامەى دەستبەرداربوونى لە ئەندامێتى پەرلەمان ڕادەستى حزبەکەى کردووە بۆ ئەوەى کەسێکى کاکەیی شوێنى بگرێتەوە. . ڕێبوار تەها ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتى لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "بەفەرمی داواکارییەکم ئاراستەی لێپرسراوی مەڵبەندی دووی ڕێکخستی کەرکوکی یەکێتى کردووە، تێیدا ئامادەیی خۆم نیشانداوە کە دەستبەرداری مافی ئەندامیەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بم". . ئاماژەى بەوەشکردووە، ئامانجى لەو کارەى ئەوەیە، شوێنەکەى لەلایەن کەسێکى کوردانی کاکەیییەوە پڕبکرێتەوە، بەو پێیەی کوردانی کاکەیی بەشێکی ڕەسەنی کەرکوک پێک دەهێنن و دەبێت نوێنەریان هەبێت لەپەرلەماندا. . رێبوار تەها دەڵێت "هەرچەندە ڕەزامەندبوون یان ڕەتکردنەوەی ئەو داوایەم لە دەستی حیزبەکەمدایە، بەڵام لەئەگەری ڕەزامەندبوونیاندا ئامادەی جێبەجێکردنیم". لەکۆتاییدا دەڵێم کە بەندە لەپەرلەمانبم یان نا ئەوە هەمیشە خۆم بەخزمەتکاری منداڵێکی کەرکوك دەزانم.