گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارى فەرمى ڕووداوە خوێناوییەکەى بەغدا ڕاگەیەنرا

2019.12.10 - 19:36
ئامارى فەرمى ڕووداوە خوێناوییەکەى بەغدا ڕاگەیەنرا
ناس کورد- هەردوو وەزارەتى تەندروستى ناوخۆ، ئامارى فەرمى هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەرانیان لە گۆڕەپانى سەنکى بەغدا ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوەکردووە، زۆربەى قوربانییەکان مەدەنین. . بەپێی بەیاننامەیەکى هاوبەشى هەردوو وەزارەتەکە کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، نۆ کەسى مەدەنى بەهۆى ڕووداوەکانى گۆڕەپانى سەنکەوە کە ئێوارەى شەشى ئەم مانگە ڕوویدا کوژراون، لەگەڵ ئەندامێکى هێزە ئەمنییەکان و وێنەگرێکى دەستەى حەشدى شەعبى. . ئاماژەیان بەوەشکردووە، ژمارەى کوژراوەکان 11 کەسن، ئەو ئامارانەى لە شوێنەکانى دیکەوە بڵاوکراونەتەوە ڕاست نین. . ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر عەلى عەسکەرى یەکێک لە بەرپرسانى کەتائیبى حزبوڵا ڕایگەیاندبوو، لە ڕووداوەکانى گۆڕەپانى سەنکى بەغدا، دوو ئەندامى حەشد و سێ ئەندامى کڵاوشینەکان کوژراون. . ئاماژەى بەوەشکردبوو، بڵاوەپێکردنى هێزە ئەمنییەکان لە گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکان، لەسەر بنەماى ڕێککەوتنى نێوان حەشدى شەعبى و پرۆسەکانى بەغدا و ئاسایشى نیشتیمانى و کڵاوشینەکان بووە کە لەدەوروبەرى گۆڕەپانى خۆپشاندانەکان بونیان هەبووە.