گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێڕاى سزاکانى ئەمریکا 100 کۆمپانیاى چین لە ئێران کاردەکەن

2019.12.10 - 18:40
وێڕاى سزاکانى ئەمریکا 100 کۆمپانیاى چین لە ئێران کاردەکەن
ناس کورد- باڵوێزى چین لە ئێران ڕایگەیاند، زیاتر لە 100 کۆمپانیاى چینى لە ئێران کاردەکەن، وێڕاى ئەو کێشە دارایی و بانکییەکانییانەشى بەهۆى سزاکانى ئەمریکا ڕوبەڕوى ئەو وڵاتە بوونەتەوە. , جانگ هوا، باڵوێزى چین لە ئێران لەگەڵ غوڵام حسێن شافعى، سەرۆکى ژورى بازرگانى ئێران کۆبوەوە و ڕایگەیاند: "زیاتر لە 100 کۆمپانیاى چینى لە ئێران کاردەکەن، وێڕاى ئەوەى ئێران بەهۆى سزاکانى ئەمریکاوە ڕوبەڕوى کێشەى دارایی و بانکیش بوەتەوە". , باڵوێزەکەى چین ئەوەشى وتوە، لەو کۆبوونەیەدا بە سەرۆکى ژورى بارزگانى ئێرانیان ڕاگەیاندووە، وڵاتى چین بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتى لە ئێران دەکات لەچوارچێوەى پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندییە ئابورییەکانى وڵاتەکەى، هەرچەندە ئەو پاڵپشتیانەش یەکناگرێتەوە لەگەڵ سزاکانى ئەمریکا بۆسەر وڵاتەکە. , ژورى بازرگانى وڵاتى ئێرانیش ڕایگەیاندووە، کێشەکانى کۆمپانیا چینییەکان کە لەبارەى باجى گومرگییەوە چارەسەر دەکەن. , شافعى لاى خۆشیەوە ئاشکرایکردووە، بارزگانى وڵاتەکەى لەگەڵ چین لە 37 ملیار دۆلارەوە دابەزیوە بۆ 35 ملیار دۆلار بەراورد بە ساڵى ڕابردوو.