گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

یەکێکیان عێراقیە و وێنەکەی لە هەموو شوێنێکە

پێنج دەموچاوی دیار کە بوونەتە سیمبولی خۆپیشاندانەکانی جیهان

2019.12.10 - 17:14
پێنج دەموچاوی دیار کە بوونەتە سیمبولی خۆپیشاندانەکانی جیهان
ناس کورد –   ساڵی 2019 ساڵێکی پڕ لە خۆپیشاندان بوو، بۆ بەشێکی زۆر لە وڵاتانی جیهان، گەندەڵی و زیادکردنی باج و ستەم بەشێکی زۆر لە نەتەوە جیاوازەکانی جیهانی هێنایە سەر شەقام. . ئەو وڵاتانەشی خۆپیشاندان و ناڕەزایی تیایاندا سەریهەڵدا،  بریتیبون لە هەریەکە لە وڵاتەکانی (هۆنگ کۆنگ ، چیلی ، کەتەلۆنیا، بۆلیڤیا، ئیکوادۆر، کۆڵۆمبیا، ئێران و عێراق). . بەپێی هەر وڵاتێکیش داواکاری و ویست و پێویستی خۆپیشاندانەکان جیاوازبوون و بەهۆی بەریەکەوتنی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانیش، خۆپیشاندانەکان بێ قوربانی نەبوون و ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران لە زۆرینەی ئەو وڵاتانەی خۆپیشاندانی تێدا ڕویداوە  کوژراون و بریندار بون. . بەشێک لەو خۆپیشاندەرانە کە بەهۆی تەقەکردن و توندوتیژیی هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون بوونەتە سیمبولی بەرخۆدان و بەردەوامی خۆپیشاندانەکان و لەزۆرێک لە شەقامەکانی شارەکانیان وێنەکانیان کێشراوە، لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوکراوەتەوە و کاریگەریان لەسەر فراوانتربونی خۆپیشاندانەکان هەبووە. . چیلی: دانیلا کاراکسۆ دانیلا کاراکۆ، کچێکی گەنجی تەمەن 36 ساڵی خەڵکی وڵاتی چیلیە و ناسراوە بە "لامیمۆ"، ئەو گەنجە هونەرمەند بوە و چالاکوانێکی مەدەنی نێو خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەشی بوو لە سەرەتای دەستپێکی خۆپیشاندانەکانەوە. . لامیمۆ لە ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی چیلیەوە دەستگیرکرا و بەپێی ڕاپۆرتەکان لە زیندانەکان دەسترێژی کراوەتە سەر و ئەشکەنجەی توند دراوە ت گیانی لەدەستداوە، ئەویش بۆ ئەوەی ژنە خۆپیشاندەرەکانی وڵاتەکەی بترسن لە بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانەکاندا. . عێراق: سەفاء سەرای سەفاء سەرایی گەنجێکی تەمەن 26 ساڵی عێراقی بوو کە شاعیر و ئەندازیار و چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکانی عێراق بوو، ڕۆژانە لەم سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە لە ڤیدیۆی و پەیامی بڵاودەکردەوە کە خەڵک هۆشیارببنەوە و بەشداری خۆپیشاندانەکان بکەن. . سەرابی پێشتریش لە ساڵەکانی 2011  و 2013 و 2015 بەشداریکردووە و لە سەرەتای دەسپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکانی 25ی تشرینی یەکەم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە ئامانج گیرا و بۆمبی دوکەڵدار ئاڕاستەی سەری کراو و بەهۆی پێکرانی بەو بۆمبەوە گیانی لەدەستدا، لەو ڕۆژەوە بووەتە سیمبولی خۆپیشاندانەکان و وێنەکانی لە گۆڕەپانەکانی زۆرینەی شارەکانی عێراق هەڵواسراوە. . لوبنان: عەلاء ئەبو فەخر عەلاء ئەبو فەخر تەمەنی 38 ساڵە، یەکێکە لە خۆپیشاندەرەکانی  وڵاتی لوبنان و بەرپرسێکی ناوچەیی بوو لە بەیروتی پایتەختی لوبنان و ئەندامی پارتی پێشکەوتنی ئیشتراکی بوو. . لەتشرینی دووەمی ئەمساڵ لەلایەن سەربازێکی لوبنانیەوە وەکو یەکەمین خۆپیشاندەری وڵاتەکەی تەقەی لێکرا و کوژرا، ئەوەش خۆپیشاندەرانی توڕەکرد و قەبارەی ناڕەزایەتییەکانی فراوانتر کرد. . هۆنگ کۆنگ: ڕیبیل بیبیر ڕێبیل بیبەر یەکێک بوو لە خۆپیشاندەرە دیارەکانی هۆنگ کۆنگ و لە ڕۆژی 11ی ئابی 2019 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە ئامانج گیرا و چاوی بریندار کرا، بەهۆی بەستنی چاویشیەوە دوای بریندارکردنی، بەستنی چاو لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بووە سیمبولی خۆپیشاندانەکان. .   کۆڵۆبیا: دیلان کروز دیلان کروز یەکێک بوو لە خۆپیشاندەر گەنجەکانی کۆڵۆمبیا کە تەمەنی تەنها 18 ساڵ بوو، لە تشرینی دووەمی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەیەوە لەڕێگای بۆمبێکەوە بەئامانج گیرا و کوژرا، ئەو تەنها چەند ڕۆژێکی کەم بوو پۆلی دوانزەی تەواو کردبوو دەیویست بچێتە زانکۆ. . دوای کوژرانیشی ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانەکانیان فراوانتر کرد.