گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

گۆڕان گلەییەکانى دەگەیەنێتە پارتى.. لەپیرمام کۆدەبنەوە

2019.12.10 - 12:33
گۆڕان گلەییەکانى دەگەیەنێتە پارتى.. لەپیرمام کۆدەبنەوە
ناس کورد- شەهرام عەزیز   دەربارەی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم و گلەیی لە سستی بەڕێوەچوونی کارەکانی، شاندێکی بزوتنەوەی گۆڕان دەچێتە پیرمام و لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە. . چالاک موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان بە ناس کوردی وت :"ئەمڕۆ سێشەممە شاندێکی بزوتنەوەی گۆڕان لە پیرمام لەگەڵ شاندێکی پارتیدا کۆدەبێتەوە". . وتیشی، تەوەرێکی کۆبوونەوەکە دەربارەی پرسی پڕۆژە یاسای چاکسازی حکومەتی هەرێم دەبێت، کە یەکێک بوو لە مەرجەکانی بەشداریکردنی گۆڕان لە حکومەتدا. . لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، دوای تێپەڕینی 100 ڕۆژ بەسەر دەستبەکاربوونی کابینەی نوێى حکومەتدا، بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کردبوو :" بڕوامانوایە ھێشتا ھەنگاوەکانی چاکسازی لەئاست خواست و داواکاری خەڵکی ھەرێمی کوردستان نیە و پێویستە ھەنگاوەکان خێراتر و کاریگەرتر و سەرجەم بوارەکانی ژیانی ھاونیشتیمانیان بگرێتەوە". . چالاک موهەندیس، نەیشاردەوە کە راگەیەندراوەکەی گۆڕان گلەییەکی ناڕاستەوخۆ بووە و لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆشدا باسی لێوەدەکرێت. . بە وتەی ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەتە بەو پۆستانەی کابینەی نۆیەم کە پشکی ئەوانە و هێشتا وەریان نەگرتووە. .