گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەواى شارەکانى کوردستان گۆڕانکارى بەسەردا دێت

2019.12.10 - 11:00
کەشوهەواى شارەکانى کوردستان گۆڕانکارى بەسەردا دێت
ناس کورد–   بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، باران و بەفر بارین لە زۆرێک لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرمیش بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە. . بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە 10ی کانونی یەکەمی 2019، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 4 بۆ 12 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە سلێمانی تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکان باران و بەفر بارین بەردەوامی دەبێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان. . هەروەها بۆ سبەی چوارشەممە، بەفر بارین کۆتایی دێت و لە زۆرێک لە ناوچەکان نمە بارانێکی کەم دەبێت. .