گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوپاسالارى عێراق بۆ خۆپیشاندەران: هێزە ئەمنییەکان دەتانپارێزن تا ئەو کاتەى داواکانتان بەدى دێت

2019.12.10 - 09:54
سوپاسالارى عێراق بۆ خۆپیشاندەران: هێزە ئەمنییەکان دەتانپارێزن تا ئەو کاتەى داواکانتان بەدى دێت
ناس کورد- سوپاسالارى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا خۆپیشاندەران دڵنیا دەکاتەوە کە بوونى هێزە ئەمنییەکان لە گۆڕەپانەکانى خۆپیشاندان بۆ پاراستنى خۆپیشاندەرانە تا ئەو کاتەى داواکارییە ڕەواکانیان بەدى دێت. . عوسمان غانمى، سوپاسالارى عێراق لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەى بەوە کرد "ئەو خۆپیشاندانانەى کە زۆربەى شارەکانى عێراقى گرتۆتەوە سەرکەوتنەکانى سوپاى عێراق و هێزە ئەمنییەکانى بەبیرهێنایەوە بەسەر رێکخراوى داعش". . دەشڵیت "لەکاتێکدا ئەمڕۆ ئەو جۆش و خرۆشەى خۆپیشاندەران دەبینین بۆ بەدیهێنانى داوا ڕەواکانیان لە هەمان کاتدا هێزە ئەمنییەکان دەبینین کە پارێزگارى لە خۆپیشاندەران دەکەن بەبێ ئەوەى چەکیان پێ بێت و ئەمەش نیشانەى بوونى متمانەی هێزە ئەمنییەکانە بە هاووڵاتیان و هەماهەنگى کردن لەگەڵیاندا". . راگەیەندراوەکەى سوپاسالارى عێراق لە کاتێکدایە بریارە ئەمڕۆ (سێشەممە، 10ی کانونی یەکەمی 2019)، لە بەغدادی پایتەختی عێراق خۆپیشاندانێکی فراوانی “پێنج ملیۆنی” بەڕیوەبچێت و باس لەوە دەکرێت لە شارەکانی دیکەی عێراقەوە سەدان هەزار هاوڵاتی بەشداری تیادا دەکەن.