گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

15 پەرلەمانتاری کوردی تێدایە

پەرلەمانتارێکی کورد دروستکردنی فراکسیۆنێکى سیاسیی نوێی لە عێراق ڕاگەیاند

2019.12.10 - 09:32
پەرلەمانتارێکی کورد دروستکردنی فراکسیۆنێکى سیاسیی نوێی لە عێراق ڕاگەیاند
ناس کورد- پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا، دروستکردنی فراکسیۆنێکى سیاسی نوێی کوردیی لە پەرلەمانی عێراق بە بەشداری 15 پەرلەمانتار ڕاگەیاند و ئاماژەى بەوە کرد، پارتی و یەکێتی ناتوانن گوزارشت لە بۆچوونی هەموو خەڵکی هەرێم بکەن. . سەرکەوت شەمسەدین، ئەندامی فراکسیۆنی ئایندە لە پەرلەمانى عێراق، لە تویتێکدا ڕایگەیاند :"15 پەرلەمانتاری هەولێر و سلێمانی و دهۆک لە پەرلەمانی عێراق فراکسیۆنێکى سیاسی جیاواز پێکدەهێنن، کە جیاواز لە فراکسیۆنە تەقلیدییەکان بەرنامەیەکی نەتەوەیی دەبێت". . ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەکرد، پارتی و یەکێتی بەتەنها ناتوانن گوزارشت لە بۆچوونی خەڵکی هەرێمی کوردستان و سەرجەم لایەنەکانی هەرێم بکەن. . سەرکەوت شەمسەدین دەربارەی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانێکی نوێ بۆ عێراق، ئەوەی خستەڕوو، ئەوان پشتیوانی لە کەسێک ناکەن کە لەلایەن حزب و سیاسییە تەقلیدییەکانەوە دیاری کرابێت، بەڵکو پشتگیری لە کاندیدێک دەکەن کە کاندیدی هاووڵاتیان بێت. .