گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ناس کورد ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکان ئاشکرا دەکات

بەرهەم ساڵح لەگەڵ خۆپیشاندەرانى بەغداد کۆبوەتەوە

2019.12.09 - 22:00
بەرهەم ساڵح لەگەڵ خۆپیشاندەرانى بەغداد کۆبوەتەوە
ناس کورد- بەرهەم ساڵح، لەگەڵ خۆپیشاندەران و چالاکوانانى بەغداد کۆبوەتەوە، لەبارەى تایبەتمەندییەکانى ئەو کەسەى بۆ سەرۆکوەزیرانى نوێ دیاری دەکرێت لێی پرسیون. , چەند سەرچاوەیەکى ئاگادار ئەوەیان بۆ ناس کورد ئاشکراکردووە، لەماوەى دوو ڕۆژى ڕابردوودا بەرهەم ساڵح لەگەڵ خۆپیشاندەران و چالاکوانانى بەغداد کۆبوەتەوە و ڕاوێژى پێکردوون لەبارەى ئەوەى، "پێویستە چ مەرجێک لەو کەسەدا هەبێت کە وەک سەرۆکوەزیرانى نوێ دیاریدەکرێت؟". , ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان ڕاگەیاندووە: "بەرهەم ساڵح لەو کۆبوونەوانەى لەگەڵ خۆپیشاندەرادا، دوایین پێشهاتەکانى تاووتوێکردووە، دەرئەنجامى کۆبوونەوە سیاسییەکانیشی بۆ ڕونکردوونەتەوە". , لەو کۆبوونەوانەیدا، بەرهەم ساڵح، بە وردى گوێی لە بۆچونى خۆپیشاندەران و چالاکوانان گرتوە، بەتایبەت لەو خاڵەى کە باس لە تایبەتمەندییەکانى ئەو کەسە دەکات وەک سەرۆکوەزیرانى نوێ دیاری بکرێت، وەک سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە. , بەرهەم ساڵح لەم چەند ڕۆژەى دواییدا، چەندین دیدارى لەگەڵ کەسایەتى و لایەنە سیاسییەکانى عێراق هەبوە، تەنانەت بەشێک لە نوێنەرانى وڵاتان لەبارەى بارودۆخى عێراقەوە سەردانى کۆشکى سەلامیان کردووە. , ,