گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق بۆ چەند وڵاتێک: بۆتان نییە دەست وەردەنە خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەمان

2019.12.09 - 20:08
عێراق بۆ چەند وڵاتێک: بۆتان نییە دەست وەردەنە خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەمان
ناس کورد- وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی باڵیۆزى چوار وڵاتی کردووە، هۆکارى بانگهێشتەکەش سەبارەت بە هەڵوێستى ئەو وڵاتانەیە لەبارەى خۆپیشاندانەکانەوە. , ئەمڕۆ دووشەممە 9ی کانونی یەکەمی 2019، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاگەیاند: "لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە هەریەکە لە برۆنۆ ئۆبیر، باڵیۆزی فەرەنسا و ستیڤن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا و یۆخن مولەر، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا و پۆل گیبارد، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق، بانگهێشت کراون و وەڵامیان لێوەرگیراوە دەربارەی ئەو ڕاگەیەندراوانەی هەیانبوە لەسەر خۆپیشاندانەکان". , سەحاف ئاماژەى بەوەشکردووە: "ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکەی بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا لەلایەک و ڕاگەیەندراوەکەى کەنەداش، دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتنامەی ڤیەنان بۆ ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتان، کاری ئەو باڵیۆزانە لە بەغداد، باشترکردنی پەیوەندییەکانی عیراق و وڵاتەکانیان و بنیاتنانی بەرژەوەندیی هاوبەشە نەک دەستتێوەردان لە وڵاتەکەدا". , وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتوشیەتی: "وڵاتەکەمان پەیوەندی دێپلۆماسییانەی لەگەڵ زۆرینەی وڵاتانی جیهاندا هەیە و پێویستە پیکەوە وڵاتەکانمان بپارێزین و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان کە ئاسایشی وڵاتەکانمانە پێشێلی نەکەین، پیکەوە ڕوبەڕوی مەترسییەکان ببینەوە، هەروەها عیراق قبوڵی ناکات بەهیچ شێوەیەک وڵاتانی دیکە دەست وەربدەنە کاروبارى وڵاتەکەى". , لەبارەى خۆپیشاندانەکانەوە سەحاف دەڵێت، ئەوەى کە لە عێراق ڕودەدات "خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی مەدەنییە و ئەوەش مافێکی دیموکراسیانەی خۆیانە و داوای مافی خۆیان دەکەن". , ئەو وتانەش پاش ئەوە دێن، ئەو چوار وڵاتە لە دوو ڕاگەیەندراویاندا ڕەخنەیان لە توندووتیژییەکانی هێزەئەمنییەکانی عیراق گرتبو دژ بە خۆپیشاندەران. , ,