گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

زیدان سێ پلانی هەیە بۆ ڕاگرتنی میسی لە یاری کلاسیکۆدا

2019.12.09 - 14:55
زیدان سێ پلانی هەیە بۆ ڕاگرتنی میسی لە یاری کلاسیکۆدا
ناس کورد- هەرچەندە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک بۆ یاری کلاسیکۆ ماوە، بەڵام لەئێستاوە ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا باس لە پلانی زیدانی ڕاهێنەری ریاڵ مەدرید دەکەن بۆ ڕاگرتنی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە. . ڕۆژنامەی ئاس-ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید سێ پلانی لە بەردەمدایە بۆ ئەوەی مەترسییەکانی مێسی لەسەر تیپەکەی لە یاری کلاسیکۆدا کەم بکاتەوە. . ئەو ڕۆژنامە ئیسپانییە ئاماژەی بەوەکرد، ڕێگەی یەکەمی زیدان ئەوەیە کە پشت بە تواناکانی ئەستێرەی لاوی تازە دەرکەوتووی یانەکەی ڤاڵڤێردیی ئۆرۆگوایی ببەستێت بۆ چاودێریکردنی تەواوی مێسی. . ئاس ئەوەی خستووەتەڕوو، بەکارهێنانی ڕامۆس و ڤاران بۆ ئەو مەبەستە یەکێکە لە بژاردەکانی زیدان کە هاوکاری ڤاڵڤێردی بکەن لە چاودێریکردنی مێسیدا. . بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئاس، ڕێگەی سێهەمی زیدان ئەوەیە کە سود لە ئەزموون و توانای کاسیمێرۆی بەڕازیلی وەربگرێت بۆ ڕاگرتنی مێسی لە یارییەکەدا. . بڕیارە ڕۆژی (چوارشەممە)ی داهاتوو 18ی کانونی یەکەمی 2019 لە یەکەم کلاسیکۆی ئەم وەرزەدا، هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی یەک ببنەوە. .