گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوا لە پەرلەمانى تورکیا دەکات لێپێچینەوەى لەگەڵ بکات

داود ئۆغڵۆ لە هاوڕێ دێرینەکەى هەڵدەگەڕێتەوە.. باس لە موڵک و ماڵە ناشەرعییەکەى ئەردۆگان دەکات

2019.12.09 - 14:27
داود ئۆغڵۆ لە هاوڕێ دێرینەکەى هەڵدەگەڕێتەوە.. باس لە موڵک و ماڵە ناشەرعییەکەى ئەردۆگان دەکات
ناس کورد-   دواى ئەوەى ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆمارى تورکیا هەردوو وەزیرى پێشووى دارایى سەردەمى کابینەى داود ئۆغلۆى بەساختەکردن بۆ بەژرەوەندى زانکۆى ئەستەنبۆلى شەهیر تۆمەتبار کرد، ئەحمەد داود ئۆغلۆ بەتوندى وەڵامى دایەوە و وتى "ئەو زانکۆیە وەکو ئەردۆگان نە موڵکى ئەوە و نە بۆ بەرژەوەندى زاوا و مناڵەکانیشى سودی لێدەبینێت". . ئەحمەد داود ئۆغڵۆ، سەرۆکوەزیرانى پێشووترى تورکیا لەڕاگەیەنراوەکەیدا وەڵامى تۆمەتەکانى ئەردۆگانى دایەوە و ڕایگەیاند "خێزان و کەسوکارى ئەردۆگان لەوانە کوڕ و کچ و زاواکەى دەستیانگرتووە بەسەر چەندین موڵک و ماڵى گشتیدا و لەپێناو کۆکردنەوەى سەروەت و سامانێکى زۆر و زەبەلاحدا هەموو شتێکیان قۆرخ کردووە". . ئەوەشى ئاشکرا کرد، ئەردۆگان خۆى نرخ بۆ موڵک و ماڵە گشتیە گرنگەکان دادەنێت و دواتر خۆیشى کڕیارەکەى هەڵدەبژێرێت کە سەر بەخۆى بن. . لەدرێژەى ڕاگەیەنراوەکەیدا کە بەناونیشانى (ئەمەت لەکوێ بوو) بڵاویکردۆتەوە، ئۆغڵۆ داواى کردوە پەرلەمان لێکۆڵینەوە لەموڵک و ماڵە شەخسیەکانى ئەردۆگان و کەسوکارە پلە یەک و دووەمەکانى بکات بۆ ئەوەى بۆى دەربکەوێت کێ گەندەڵ و ساختەچییە. . مانگى ڕابردوو لەلایەن خوڵق بانکى تورکیاوە کە سەر بەحکومەتى ئەو وڵاتەیە، سەرجەم موڵک و ماڵ و دەرماڵەکانى زانکۆى ئەستەنبۆلى شەهیر بلۆک کرا کە ساڵى 2008 لەلایەن داود ئۆغڵۆەوە دروستکراوە و تا گەڕاندنەوەى ئەو پارانەى کە ئەو بانکە وەکو بەخشین داویەتى بەو زانکۆیە قەدەغەش خرایە سەر زەوى زانکۆکە. . سەرۆک وەزیرانى پێشوتر و هاوڕێ دێرینەکەى ئەردۆگان داواشى کرد  دواى ئەنجامى لێکۆڵینەوە پەرلەمانیەکە، ئەو موڵک و ماڵەى ئەردۆگان و کەسوکارەکەى بەناشەرعى پێکەوەیان ناوە بگەڕێنرێتەوە بۆ موڵکى گشتى و سندوقێکى لێ دروست بکرێت بۆ دابەشکردنى بەسەر هەتیو و کەمدەرامەت و هەژارانى ترى تورکیادا. . هەر لەدرێژەى ڕاگەیەنراوەکەیدا لەسەر کەیسى زانکۆى ئەستەنبۆڵى شەهیر، داود ئۆغڵۆ دەڵێت "گەلى تورکیا باش ئەوە دەزانێت کێ بەڵێنەکەى نەبردووەتە سەر و چۆن موڵک و ماڵى گشتى بۆ بەرژەوەندى گشتى بەکارهێناوە و بیروباوەڕى خۆیان لەپێناو کۆکردنەوەى سەروەت و ساماندا گۆڕیوە، هیچ تۆمەتێکیش لەسەر من نیە تەنها ئەوە نەبێت کاتێک سەرۆک وەزیران بووم زەوییەکم بەخشیوەتە دامەزراوەیەکى زانستىى ئەوەش شانازى پێوە دەکەم لەکاتێکدا نە بەشم تێدایە و نە هیچ بەرژەوەندییەکى مادیم لەو زانکۆیەدا بۆ خۆم و مناڵ و زاواکانم تێدایە". . ئۆغڵۆ جەختى لەوە کردەوە، ئەو ڕۆڵەى کەزانکۆى ئەستەنبۆلى شەهیر بینیویەتى بەهۆى زەوى و باڵەخانەکەیەوە نەبووە بەڵکو بەهۆى ئەو کەشوهەوا کۆمەڵایەتى و زانستیەوە بووە کە خوێندکاران و زاناکانى ئەو زانکۆیە گێڕاویانە، بەڵام ئەوانەى کە تەنها سەیرى زەوى بۆ نرخەکەى دەکەن لەو کارو دەستکەوتانە تێناگەن. .