گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى پێشمەرگە باسی جموجۆڵەکانى داعش دەکات

پێشمەرگە و هاوپەیمانان میکانیزمێکى نوێ بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى داعش تاوتوێدەکەن

2019.12.09 - 11:51
پێشمەرگە و هاوپەیمانان  میکانیزمێکى نوێ  بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى داعش تاوتوێدەکەن
ناس کورد-   وەزارەتى پێشمەرگە و هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش کۆبوونەوە و تاوتوێی "میکانیزمێکى نوێ" یان کرد بۆ ڕوبەڕووبونەوەى داعش، دواى زیادبوونى جموجۆڵەکانى ئەو ڕێکخراوە لەناوچە جێناکۆکەکان. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتى پێشمەرگە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچووە، پوخته‌ی راپۆرتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌باره‌ی ته‌واوی رووداو و جموجۆڵه‌‌كان خرایه‌ڕوو، هه‌روەها به‌ وردی تیشكخرایه‌ سه‌ر "میكانیزمی نوێی" رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش و له‌ناوبردنیان، بەبێ ئەوەى وردەکاریی میکانیزمەکە ئاشکرابکات. . ئاماژە بەوەشدراوە، هەر لەکوبوونەوەکەدا كۆده‌نگی له‌سه‌ر پلان و به‌رنامه‌ی وردتر و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تر له عێراق و هه‌رێم به‌ گرنگ وه‌سفكرا بۆ ‌راوه‌دوونان و له‌ناوبردنی داعش و رێگه‌گرتن له‌ گه‌شه‌كردن و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان. . لەکۆبوونەوەکەدا شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌ سه‌ربازیی و لۆجیستیه‌كانی هاوپه‌یمانانی به‌رز نرخاند و هیواشی خواست بۆ هه‌نگاوه‌كانی داهاتوویان ئه‌و هاوكاریی و یارمه‌تییانه‌ فراوانتر و زیاتر بكرێت. . وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ وتیشى  "جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی تیرۆریستانی داعش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و هۆشدارییه‌ بوو، كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا له‌باره‌ی خۆ رێكخستنه‌وه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش رامانگه‌یاندبوو". . جەختیشیکردەوە، له ‌ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ سازو ئاماده‌یه‌ بۆ پاراستنی سنووره‌كانی كوردستان و به‌توندی رووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌نگاوێكی داعش ده‌بنه‌وه‌. . ماوەى چەند هەفتەیەکە جموجۆڵى چەکدارانى داعش لەچەند ناوچەیەکى عێراق بەتایبەتى لە سنورى ناوچە جێناکۆکەکان ڕووى لە زیادبوون کردووە و لەچەند شوێنێک هێرشیان کردووەتە سەر هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە.