گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕووداوەکە لەناو بنکەى پۆلیسدا بووە

 کفرى؛ پۆلیسێک برا و براژنێکى کوشت

2019.12.09 - 10:55
 کفرى؛ پۆلیسێک برا و براژنێکى کوشت
ناس کورد- پۆلیسى گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەناو بنکەى پۆلیسى کفریدا، پۆلیسێک برا و براژنێکى خۆى کوشتووە و سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن لەو بارەیەوە. . عەلى جەمال قەدورى وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان بە ناس کوردى ڕاگەیاند، ڕووداوەکە سەرلەبەیانى ئەمڕۆ ڕوویداوە لەناو بنکەى پۆلیسى کفریدا، پۆلیسێک بەدەمانچە برا و براژنێکى خۆى کوشتووە. . وتیشى "ڕووداوەکە بەهۆى کێشەیەکى کۆمەڵایەتییەوە ڕوویداوە و پۆلیسەکە دەستگیرکراوە". . وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان باسى لەوەشکرد، هێزەکانى پۆلیس سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن لەو بارەیەوە.