گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی نائاسایی دەکات..فەرماندە ئەمنییەکان بانگهێشتکراون

2019.12.09 - 10:43
پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی نائاسایی دەکات..فەرماندە ئەمنییەکان بانگهێشتکراون
ناس کورد-   بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامبدات و تیایدا لێکۆڵینەوە لە كوشتنی خۆپیشاندەران بکات، بەتایبەت ڕووداوەکانی شەوی هەینی ڕابردوو لە بەغدا. . کۆبوونەوەکە لەسەر داوای حەسەن کەعبی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدەدرێت و تیایدا لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی کوشتنی خۆپیشاندەران و بۆردومانکردنی ماڵی موقتەدا سەدر دەکرێت. . حەسەن کەعبی داواشیکردووە، سەرجەم فەرماندە سەربازییەکانی بەغدا لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربن و ڕونکردنەوەی خۆیان لەبارەی ئەو ڕووداوانەوە بدەن. . ئەوە لەکاتێکدایە، شەوی ھەینی رابردوو لە گۆڕەپانی خەللانی و نزیك پردی سنەک کۆمەڵێک چەکداری دەمامکدار، ھێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەران و بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو چەکدارانە زیاتر لە 25 خۆپیشاندەر كوژران و نزیکەی 130 خۆپیشاندەری دیکەش برینداربوون.