گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە مەودایەکی زۆر نزیکەوە تەقەى لێکراوە

ڤیدیۆ.. ساتی کوشتنی چالاکوانێک لە کەربەلا.. بە دەمانچەى بێدەنگ لێی دەدەن

2019.12.09 - 00:08
ڤیدیۆ.. ساتی کوشتنی چالاکوانێک لە کەربەلا..  بە دەمانچەى بێدەنگ لێی دەدەن
ناس کورد- لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە دەستی ناس کورد کەوتووە ساتی کوشتنی فاهیم تائی دەردەخات کە چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکانى کەربەلا بوو. . ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ی کانونی یەکەمی 2019، فاهیم تائی کە چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکانى کەربەلابوو لە یەکێک لە شەقامەکانى شاری کەربەلا لەلایەن چەند چەکدارێکەوە بە دەمانچەى بێدەنگ کوژرا. . لە ڤیدیۆکەدا دیارە کە فاهیم لە ماتۆڕێک دادەبەزێت، دوو چەکدار کە لەسەر ماتۆڕ و بە دەمامکەوە چاودێری دەکەن، لەگەڵ دابەزینی ناوبراو، دەستڕێژی گوللـەى لێ دەکەن و دەیکوژن. . سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، لەدوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، فاهیم گیانى لەدەستداوە. . فاهیم تائی یەکێک بوو لە چالاکوانەکانى ڕەوتی سەدر و پشتگیری خۆپیشاندانەکانى کردووە، سەرچاوەیەکیش بە ناس کوردی وت کە چەندینجار لەلایەن گروپە چەکدارییەکانەوە هەڕەشە لە تائی کراوە. [video width="560" height="320" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2019/12/video-1575836368.mp4"][/video]