گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری شارەوانی گەشتوگوزاری هەرێم باسى مەترسییەک دەکات

2019.12.08 - 22:28
وەزیری شارەوانی گەشتوگوزاری هەرێم باسى  مەترسییەک  دەکات
ناس کورد-   وەزیری شارەوانی گەشتوگوزاری هەرێم هۆشداری لە مەترسییەکانی نەبوونی کارگەی ریسایکلینی ستاندەر لە هەرێم دەدات و ڕایدەگەیەنێت، لەم کابینەیەدا هەوڵدەدەن گرنگی بەو کارگانەی ڕیسایکلین بدەن کە لە هەرێم هەن و چەندین کاریگەی ڕیسایکلینی دیکەش دروستبکەن. . ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "یەكێك لەو شتانەی خەریكە لەسەر ژینگەی كوردستان دەبێتە مەترسی، دروستنەبوونی پڕۆژەكانی ڕیسایكلینی ستاندەرە، بۆیە ئەوە یەكێكە لە بایەخە گرنگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لەم كابینەیەدا كارگەی ریسایكلین لە شار و شارۆچكەكانی كوردستان دروست بكرێت". . ئاماژەی بەوەشکردووە، لەپێناو پارێزگاریكردن لە ژینگەی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی كارنامەی ئەم كابینەیەدا بایەخێكی زۆر بە كارگەی ریسایكلین دەدەن و ئەو شوێنانەیشی كارگەی ریسایكلینیان نییە، لە رێگەی كۆمپانیای پێشكەوتووەوە كارگەی ریسایكلینیان بۆ دروستدەكرێت. . ساسان عەونی باسی لەوەشکردووە "وەک وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار، پەرە بەو كارگە ریسایكلینانە دەدەن كە ئێستا لە كوردستاندا هەن، وەك كارگەكانی دهۆك، ئاكرێ، سلێمانی و ئامێدی كە لەژێر دروستكردندایە ئەو شوێنانەیشی كارگەی ریسایكلینیان تێدا نییە، هەوڵدەدەین كۆمپانیای پێشكەوتوو بانگهێشت بكەین بۆ ئەوەی باشترین كارگەی ریسایكلین لە شارەكانی كوردستان دروست بكەین".