گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نیشانەکانی پێش ڕوودانی جەڵتەی دڵ چین؟

تەندروستى سلێمانى: رۆژانە سێ کەس لە سلێمانی جەڵتەی دڵ لێیاندەدات

2019.12.08 - 18:13
تەندروستى سلێمانى: رۆژانە سێ کەس لە سلێمانی جەڵتەی دڵ لێیاندەدات
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند "رۆژانە سێ کەس لە سلێمانى جەڵتەى دڵ لێیاندەدات". . لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى نیشانەکانى پێش روودانى جەڵتەى دڵى روونکردۆتەوە کە دیارترینیان گێژبوون و بوونی ئازار لە سک و هەناسە توندییە. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "جەڵتەی دڵ بە یەكێك لەو كێشە تەندروستیانە دادەنرێت كە تووشی مرۆڤ دەبێت و زۆرجار دەبێتە هۆی مردنی كتوپڕ، کە بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، بۆ شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ، ڕۆژانە سێ کەس جەڵدەی دڵ لێیداون و لە هەر هەفتەیەکیشدا سێ کەس بەهۆی جەڵدەی دڵەوە گیانیانلەدەستداوە". . روونیشکراوەتەوە، بەگوێرەی زانستە پزیشکییەکان، جەڵتەی دڵ كاتێك ڕوودەدات كە رۆیشتنی خوێن بۆ دڵ بوەستێت، بەهۆی كۆبوونەوەی چەوری و كۆلیسترۆڵ و مادەی دیكە لەشادەمارەكان. . راگەیەندراوەکە کۆمەڵێک نیشانەى خستۆتەڕوو کە ئاماژەن بۆ روودانی جەڵتەی دڵ، کە بریتین لە: . یەکەم؛ گێژبوون و هیلاكی، نابێت رێژەی نائاسایی هیلاكی و گێژبوون پشتگوێ بخرێت كەئەوانە بە نیشانەی سەرەكی ئەگەری روودانی جەڵتەی دڵ دادەنرێت، بۆ نمونە سادەترین كاری وەك رێكخستنی شوێنی نوستن یان خۆشۆردن ببێتە ئەركێكی قورس. . دووەم؛ بوونی ئازار لەسك، پێش ڕوودانی جەڵتەی دڵی كتوپڕ لەهەندێك كاتدا هەست بە ئازاری توند لەناوچەی سك دەكرێت كەهەندێك كات دڵتێكەڵهاتن و ئاوسان و تێكچوونی گەدەی لەگەڵ دەبێت. . سێیەم؛ ئازاری سنگ، هەستكردن بەفشارێكی زۆر لەناوچەی سنگ ناوبەناو لەگەڵ ئازارێكی توند و بێزاركەر نیشانەی پێشوەختی جەڵتەی دڵ دادەنرێت و هەروەها پێدەچێت هەندێك نیشانەی دیكەی لەگەڵ بێت لەقۆڵەكان و مل و شانەكان و گەدە. . چوارەم؛ هەناسەتوندی، پێش شەش مانگ لەتووشبوون بەجەڵتەی دڵ مرۆڤ هەست بە هەناسەتوندی بەردەوام دەكات لەگەڵ هەستكردن بەبێ توانایی بۆ هەڵمژینی هەوای پێویست و ئەوەش دەبێتە هۆی گێژبوون و تێكچوونی هاوسەنگی. .