گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمان ئاگادارى میکانیزمى زیادکردنى نییە

پەرلەمانتارێک: داهاتی ناوخۆی هەرێم 150 بۆ 200 ملیۆن دۆلارە

2019.12.08 - 17:06
پەرلەمانتارێک: داهاتی ناوخۆی هەرێم 150 بۆ 200 ملیۆن دۆلارە
ناس کورد- شەهرام عەزیز   ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، نازانن حکومەت بە چ میکانیزمێک 50٪ داهاتی ناوخۆ زیاد دەکات و ئاشکراشیکرد، بەگوێرەی خەمڵاندنەکان داهاتی ناوخۆی هەرێم لەئێستادا 150 بۆ 200 ملیۆن دۆلارە. . دوێنێ شەممە، 7ی کانونی یەکەمی 2019، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە وتارێکدا دەربارەی کارەکانی کابینەی حکومەتەکەی لەماوەی 100 ڕۆژدا، ڕایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ داهاتی ناوخۆ 50٪ زیاد دەکەن، ئەمەش لە ڕێگەی ڕێکخستنەوە و دانانی سیستەمێکی هاوسەنگی باج، کە ئامانجی خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتی بێت و بتوانێت، داهات بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەکان دابینبکات. . لەوبارەیەوە شێرکۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند "حکومەتی هەرێم هیچ هەمانگییەکی لەگەڵ پەرلەمان و لیژنەی دارایی پەرلەماندا نییە و ئاگادار نین کە پلانیان چییە و چی دەکەن و چۆن بەوشێوەیە داهاتی ناوخۆ زیاد دەکەن". . وتیشی، هۆکاری ئەوەش ئەوەیە کە، دەسەڵاتی پەرلەمان "لاواز" کراوە و دەسەڵاتەکانی پەیڕەو ناکرێت و حکومەت یاسای بودجە نانێرێتە پەرلەمان، کە ئەوە کارەساتە. . ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا بەگوێرەی خەمڵاندنەکان، داهاتی ناوخۆ 150 بۆ 200 ملیۆن دۆلارە، بەڵام تائێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی نییە. . لەبارەى داهاتى نەوتەوە، شێرکۆ جەودەت باسی لەوەکرد، وەزارەتی دارایی دەڵێت، مانگانە بڕی 378 ملیار دینار لە پارەی داهاتی نەوت و گاز دەدرێتە وەزارەتی دارایی، کە نیوەی داهاتى نەوت دەکات کە مانگانە 700 ملیۆن دۆلارە. . ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی جەختیکردەوە، پێویستە بودجە بنێردرێتە پەرلەمان، کە ماوەی پێنج ساڵە بە بیانووی لاواز بودجە نانێردرێتە پەرلەمان و نابێت چیتر حکومەت ڕێگربێت لەبەردەم ئەو پرسەدا.