گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی؛ تاوانبارێكی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان دەستگیرکرا

2019.12.08 - 16:57
سلێمانی؛ تاوانبارێكی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان دەستگیرکرا
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی دژی ئافرەتانی سلێمانی تاوانبارێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دەستگیرکرد، کە لەو ڕێگەیەوە هەڕەشەی لە ئافرەتان کردبوو و توندوتیژی سێکسی بەرامبەریان ئەنجامدابوو. . لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوە توندوتیژی دژی ئافرەتانی سلێمانی، بڵاویکردەوە، تاوانبارێکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیان بەناوی (ز.ك.ع) دەستگیرکردووە، کە هەستابوو بە ئەنجامدانی چەندین تاوان ‌و هەڕەشەكردن لە ئافرەتان‌ و توندوتیژی سێكسی بەرامبەریان. . ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبارەکە سەرجەم ئەو کارانەی لەڕێگەی مۆبایل ‌و ئامێرەكانی پەیوەندیكردن ئەنجامداوە و هەموو ئەو مۆبایل و کەلوپەلانەش دەستیبەسەردا گیراوە، کە تاوانەکانی پێ ئەنجامداوە. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، تاوانبارەکە، هەر لەسەرەتای لێكۆڵینەوەكان، دانی نا بەهەموو ئەو كارانەی ئەنجامی دابوو. .