گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕان هەڵوێستى خۆى لەسەر وتارەکەى مەسرور بارزانى ئاشکراکرد

2019.12.08 - 15:38
گۆڕان هەڵوێستى خۆى لەسەر وتارەکەى مەسرور بارزانى ئاشکراکرد
ناس کورد-   بزوتنەوەى گۆڕان ڕاگەیەنراوێکى لەبارەى وتارەکەى مەسرور بارزانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ھێشتا ھەنگاوەکانی چاکسازی لەئاست خواست و داواکاریی خەڵکی ھەرێمی کوردستان نییە. . ژورى ڕۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕان ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "پەیوەندیدار بە وتاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی ئەدای حکومەت لە(100) رۆژی رابردوودا، ڕوانگەی گۆڕان ئاشکرایە کە لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ، بەرنامەیەکی سیاسیی گشتگیریی ھەیە و پرسی چاکسازیی وەک ئەولەویەت سەیردەکات". . ئاماژەى بەوەشکردووە "هەر لەسەر ئەو بنەمایەش گۆڕان بەشداری کابینەی نۆیەمی حکومەتی حکومەتی کردووە، بەگرنگییەوە دەڕوانێتە ھەمو ھەوڵێک و ھەنگاوی چاکسازیی". . ژورى ڕۆژنامەوانى گۆڕان ئەوەشى خستووەتەڕوو "بڕوامانوایە ھێشتا ھەنگاوەکانی چاکسازی لەئاست خواست و داواکاری خەڵکی ھەرێمی کوردستان نییە و، پێویستە ھەنگاوەکان خێراتر و کاریگەرتر و سەرجەم بوارەکانی ژیانی ھاونیشتیمانیان بگرێتەوە." . دوێنێ مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم لە وتارێکدا بەبۆنەى تیپەڕبوونى 100 ڕۆژ بەسەر پێکهێنانى کابینەکەیدا ڕایگەیاندبوو، تا کۆتایی ئەمساڵ بەڕێژەى 50% داهات زیاد دەکەن و بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانى چاکسازیی.