گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمپانیاى وەتساپ خزمەتگوزارییەکى نوێی زیاد کرد

2019.12.08 - 10:21
کۆمپانیاى وەتساپ خزمەتگوزارییەکى نوێی زیاد کرد
ناس کورد- کۆمپانیاى وەتساپ ئاشکرایکرد، خزمەتگوزارییەکى دیکەیان بۆ ئەپەکە زیادکردووە، ئەویش وەرگرتنى پەیوەندى دووەمە و سەرەتا تەنها لە سیستمى ئەپڵ "iOS" جیگیردەکرێت. , کۆمپانیای وەتساپ ئەوەشى خستوەتەڕو، سیستمە نوێکە دەتوانێت لەکاتى پەیوەندیکردندا، پەیوەندى دووەمیش وەڵامبدرێتەوە، یاخود ڕاستەوخۆ ڕەتبکرێتەوە، بەڵام لەکاتى وەرگرتنى پەیوەندى دووەمدا دەبێت کۆتایی بە پەیوەندی یەکەم بهێندرێت. , ئەو کۆمپانیایە باسى لەوەشکردووە، لەئێستادا ناتواندرێت دوو پەیوەندى پێکەوە گرێبدرێت، چونکە جارێ ئەو خزمەتگوزارییە دەستەبەر نەکراوە. , وەتساپ دەشڵێت، لە هەنگاوى یەکەمدا زیادکردنى خزمەتگوزارى پەیوەندى دووەم تەنها بۆ بەکارهێنەرانى ئەپڵ دەبێت و دواتریش بۆ هەموو سیستمیکى تر و ئەندرۆیدیش زیاد دەکرێت. , ,